بە ڕاپۆرتی ئاژاسنی هەواڵی مێهر لە حوڕییەت دەیلی، سەلاحەدین دەمیرتاش داوای لە بەرپرسانی تورکیا کرد تا لە ڕێگای گفتوگۆوە مان گرتنەکانی تریش کۆتایی پێ بهێنن.
سەلاحەدین دەمیرتاش و عەبدوڵڵا زەیدان لە نوێنەرەکانی تری پارتی دیمۆکراتیکی گەلان ڕایانگەیاند کە کۆتاییان هێناوە بە مان گرتنکەیان کە بۆ نیشانی دانی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە تورکیا دەستیان پێ کردبوو.
لە بەیانییە دەرکراوەکەدا کە لە لایەن دەمیرتاشەوە راگەیێندراوە هاتووە: خۆشحاڵین لەوەی کە لە ڕێگای گفتوگۆ لە گەڵ بەرپرسانی زیندانەوە مان گرتنەکە کۆتایی هات.
ناوبراو داوای لە خەڵک کرد تا کۆتایی هاتن بە مان گرتنەکانی زیندانی ئیدرنە( دەمیرتاش و زەیدانیس بەم بۆنەوە مانیان گرتبوو) هەستیار بەرەوڕووی ئەم پرسە ببنەوە.
بۆچوونی ئێوە