ژمارەی گەشتیارانی نەورۆزی کوردستان لە ٣٠٠ هەزار کەس تێپەڕیوە

ئیدارەی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند کە ژمارەی گەشتیارانی کوردستان لە ٣٠٠ هەزار کەس تێپەڕبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بە پێی ئامارەکانی ئەم ئیدارەیە تاکوو ئێستە ١٥ هەزار و ٣١٩ کەس لە ئۆتێلەکان، ٤ هەزار و ٨٣٤ کەس لە میوانخانەکان، ٢٧ هەزار و ٩٧٤ کەس لە مسافرخانەکان، ١٠٤ هەزار کەس لە کەمپە کاتییەکان، ٧١ هەزار کەس لە خوێندنگەکان و ٧٣ هەزار کەس لە ئیدارە دەوڵەتییەکان نیشتەجێ بوون و بۆ گەشت سەردانی کوردستانیان کردووە.

لەم نێوانەدا شاری بانە بە نیشتەجێ بوونی ٨٣ هەزار گەشتیار زیاترین نیشتەجێی سەفەری نەورۆزی هەبووە. هەروەها خانەی کورد لە سنە بە ١٣ هەزار سەردان زیاترین سەردانی نەورۆزی هەبووە.

سنە بە هۆی ناوند بوونەوە زیاترین گەشتیاری هەبووە و ١٥٨ هەزار گەشتیار لەم ١٢ ڕۆژەدا سەدانی ئەم شارەیان کردووە.

شایانی باسە کە نەورۆزی ئەمساڵ شارەوانی شارە کوردییەکان لە باخە گشتییەکان و بە مەبەستی ڕاکێشانی زیاتری گەشتیار بۆ شارە کوردییەکان دەیان جەژن و بەرنامەی نەورۆزیان بەڕێوە برد. زیاترین کەل و پەلی کڕدراویش لە دوو شاری بانە و مەریوان ئەنجام بووە.

News Code 9047

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =