سەلاحەدین دەمیرتاش مانی لە خواردن گرت

پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لە بڕیاری ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی کوردی تورکیا بۆ مان گرتن لە خواردن لە زیندان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په‌ و سه‌باحه‌ت تونجه‌ل هاوسه‌رۆكی گشتی ده‌به‌په‌ و عه‌بدولڵا زێدان په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی هه‌كاری له‌ رۆژی هەینیەوە ده‌ست به‌ مانگرتن له‌ خواردن ده‌كه‌ن له‌ زیندان.

ماڵپه‌ری فه‌رمی هه‌ده‌په‌ نامه‌یه‌كی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و عه‌بدوڵا زێدان-ی‌ بڵاوكردووته‌وه‌ كه‌ بۆ ناوه‌ندی گشتی پارته‌كه‌یان ناردووه ‌و ڕایانگه‌یاندووه‌، له‌ سبه‌ینێ هەینیەوه‌ ده‌ست به‌مانگرتن ده‌كه‌ن.

له‌ نامه‌كه‌دا نووسراوە"به‌هۆی هه‌ڵوێستی توندی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانی ئه‌درنه‌و ڕێوشوێنه‌كانی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسای مافی مرۆڤ له‌ به‌رامبه‌رمان و به‌رامبه‌ر به‌ زیندانكراوانی تر له‌و زیندانه‌ له‌ به‌یانی رۆژی هه‌ینیيه‌وه‌ ده‌ست به‌ مانگرتن له‌ خواردن ده‌كه‌ین".

ژماره‌یه‌ك له‌ زیندانكراوانی په‌كه‌كه‌ له‌چه‌ندین به‌ندیخانه‌ی توركیا ۴۴ ڕۆژه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا و گه‌مارۆدانی ناوچه‌ و شارۆچكه‌ کوردییەکانی ئەو وڵاتە ده‌ستیان به‌ مانگرتن له‌خواردن كردووه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌به‌ندیخانه‌ی سیلیڤری شاری ئه‌سته‌نبوڵ سه‌باحه‌ت تونجه‌ل هاوسه‌رۆكی گشتی ده‌به‌په‌ له‌گه‌ڵ ناسرۆڵا كوران و چه‌تین ئاركاش (زیندانكراوی پێشووتری زیندانی ئیمرالی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی په‌كه‌كه‌)و ئینان كزیلكایا به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینی ڕۆژنامه‌ی ئوزگور گونده‌م، ده‌ست به‌ مانگرتن له‌خواردن ده‌كه‌ن .

سه‌باحه‌ت تونجه‌ل له‌نامه‌كه‌یدا نوسیوتی: بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ئۆجه‌لان و ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دیالۆگ و چاره‌سه‌ركردنی پێشیلكارییه‌كانی‌ سه‌ری‌ له‌زیندان و ڕاگرتنی هێرشەکان له‌یه‌ك تا پێنج-ی نیسان ئه‌گه‌ر داواكاریه‌كانمان جێبه‌جێنه‌كرێن له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كانمان ده‌ست به‌ مانگرتن ده‌كه‌ین.

له‌ ۲۰ ئایاری ۲۰۱۶ پارێزبه‌ندی یاسایی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ لابراو دوای تێپه‌ربوونی هه‌شت مانگ،  دۆسیه‌ له‌دژی ده‌میرتاش ئاماده‌كراو۳۱ سكاڵا توماركراون له‌سه‌ر ۳۱ لێدوان و وتاری‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌.

News Code 9019

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =