کۆبوونه‌وه‌ی خوێندکاران له‌ دژی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی کوردستان

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ دوایین بڕیاری خۆیدا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ڕیزی پۆینته‌کانی وانه‌ی کوردی له‌ زانکۆکان ئازاده‌ و وه‌ک جاران ئیجباری نییه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر،  بابەتی زمانی کوردی بووه‌ته‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی خوێندکارانی هه‌رێمی کوردستان و لایان وایه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ چی دیکه‌ گرنگی به‌ زمانی کوردی له‌ زانکۆکاندا نه‌درێت و خوێندن به‌ زمانی کوردی جدی نه‌گیردرێت و خوێندکاران له‌ زمانی کوردی بتاوکێنه‌وه‌.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی کوردستان ئه‌م بڕیاره‌ی بۆ زمانی کوردی بۆ چه‌ند زانکۆیه‌ک ڕاگه‌یه‌اندووه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ خوێندکاران کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره‌ به‌رێوه‌ ببه‌ن.

له‌م کۆبوونه‌وه‌دا زۆربه‌ی مامۆستایانی وانه‌ی زمانی کوردی به‌شداریان کردبوو. ئه‌وان داوایان کرد که‌ فه‌رمانه‌که‌ ده‌ست به‌جێ هەڵبوەشێتەوە وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش داوای لێبوردن له‌ خه‌ڵک بکات چون ئه‌وه‌ دژی زمانی کوردییه‌. 

هه‌روه‌ها دوایان کردووه‌ که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی بناوانی ئه‌م فه‌رمانه‌ن بدرێنه‌ دادگاکانی هه‌رێم چون به‌ پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق زمانی کوردی و عه‌ره‌بی دوو زمانی فه‌رمی ئه‌م وڵاته‌ن و وانه‌کانیان ده‌بێت له‌ زانکۆکاندا به‌ ئیجباری بێت، نه‌ک ئه‌وه‌ی خوێندکاره‌کان گه‌ر پێیان خۆش نه‌بوو وانه‌ی زمانی کوردی و عه‌ره‌بی نه‌خوێنن.

شایانی باسه‌ که‌ به‌ پێی دواین گۆڕانکارییه‌کانی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق له‌ ساڵی 2014 زمانی کوردی زمانی فه‌رمی هه‌رێمی کوردستانه‌ و زمانی عه‌ره‌بی زمانی فه‌رمی ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراقه‌ و له هه‌رێم خوێندن به‌ کوردی ئیجبارییه‌ و له‌ به‌شه‌کانی دیکه‌ی عێراقیش خوێندن به‌ زمانی عه‌ره‌بی ئیجبارییه‌ و ده‌بێت له‌ زانکۆکانیش چه‌ند وانه‌یه‌کی زمانی کوردی و عه‌ره‌بیش بوترێته‌وه‌.

تاکوو ئێسته‌ ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌ که‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆچی وه‌ها فه‌رمانێکی دژ به‌ زمانی کوردی که‌ زمانی فه‌رمی خوێندن له‌ سه‌ره‌تاوه‌یه‌ داوه‌.

News Code 8995

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =