نیگەرانی عه‌مار حه‌کیم له‌ هەڕەشەی کوشتنی سه‌در

سه‌رۆکی به‌ره‌ی نیشتمانی عێراق هاوکات له‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌ترسی کوشتنی سه‌در، داوای له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق کرد که‌ پارێزەری گیانی موقتەدا سەدر بن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی به‌ره‌ی نیشتمانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسی کوشتنی موقته‌دا سه‌در هۆشداری دا.

له‌م پەیامەدا هاتووه‌: قسه‌کانی سه‌درم له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا بیست و له‌ چاکسازییه‌کانی ئه‌و پشتیوانی ده‌که‌م. هه‌روه‌ها ئێمه‌ سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسی کوشتنی سه‌در نیگه‌رانین و هیوادارین ئێمه‌ له‌م بابه‌ته‌ ئاگادار بکه‌نه‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌روه‌ها له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌کان داواکارم که‌ ئاگاداری گیانی موقتەدا سه‌در بن و نابێت وه‌ها ڕووداوێکی ئه‌منی ڕوو بدات.

پێشتر جه‌عفه‌ر موسه‌وی، وته‌بێژی سه‌در ڕایگه‌یاندبوو که‌ گرووپه‌ ناوخۆیی و بیانییه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان له‌ سه‌در کردووه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ڕۆژی هه‌ینی موقته‌دا سه‌در به‌شداری ڕێپێوانی هه‌زاران عێراقی کرد بوو که‌ له‌ دژی برسیه‌تی و نه‌داری ڕژابوونه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان.

ئه‌و له‌م ڕێپێوانه‌دا وتی: دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ له‌ مردن ناترسم و پشتگیری له‌ هه‌موو داواکارییه‌کانی ئێوه‌ ده‌که‌م، ده‌بێت لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌ که‌سانی گه‌نده‌ڵن بگۆڕدرێن، ئه‌گه‌رنا خودی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ش به‌ به‌شداری نه‌کردن، گه‌ماڕۆ ده‌ده‌ین.

News Code 8980

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =