نیزامی ئیسلامی خزمەتی بەرجەستەی بە ئێران کرد

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: نیزامی ئیسلامی خزمەتی زۆر بێ وێنه و بەرجستەی بە ئێران و گەلی ئێران کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئێوارەی ئەمڕۆ لە  ئاپۆڕەی زیارەتکارانی حەرەی حەزرەتی ئیمام ڕەزا لە شاری مەشهەد، قسەیان بۆ خەڵک کرد.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی لە وتەکانیاندا ئاماژەیان دایە خزمەتەکانی نیزامی ئیسلامی بە گەل و وڵاتی ئێران و وتیان بە بەراوەردکردنی ئەم خزمەتانە لەگەڵ  سەردەمی پاشایەتی تاغووتی لە ئێران، دەردەکەوێت کە چ خزمەتێکی گەورە کراوە.

جەختیشان لەوە کردەوە کە دوژمنانی ئێران لە هەوڵی ئەوەدان کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی دژی ئێران گورزی سەخت لە ئابووری وڵات بدەن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایانگەیاند کە دوژمنان لە پڕوپاگەندەی بەرفراوانی خۆیاندا هەوڵ دەدەن کە کەمایەسییە ئابوورییەکان بە نیزامی ئیسلامیەوە پەیوەند بدەن. ئەوان دەیانەوێت وا نیشان بدەن کە نیزامی ئیسلامی نەیتوانیوە و ناتوانێ کە کێشەی ئابووری گەلی ئێران چارەسەر بکات؛ ئەمە درۆیە.

وتیشیان: لاوازیش هەیە کە ئەمە پەیوەندی بە کێشەی ئەو بەڕێوەبەرانەوە هەیە کە لە بەشە جیاوازەکاندا کار دەکەن.

ئەوەشیان وت کە کارناسانی ئابووری کێشەی سەرەکی بە ڕکوود و بێکاری دەزانن، ئەوان ڕاست دەکەن.

   

News Code 8903

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =