بایدیمیر و ئەحمەد تورک وتاردەدەن؛

مۆڵەتی بەڕێوەچوونی جەژنی نەورۆز لە ئامەد دەرکرا

ناسەی هەواڵ: 3936304 -
پارێزگاری ئامەدی تورکیا مۆڵەتی بەڕێوەچوونی جەژنی گەورەی نەورۆز لە ئامەدی دەرکرد و بڕیارە عوسمان بایدیمیر و ئەحمەد تورک وتار بدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە HaberSolی، مۆڵەت دراوە کە جەژنی نەورۆز کە لە لایەن پارتی دیمۆکراتیکی گەلان و پارتی هەرێمە دیمۆکراتیکەکانی تورکیاوە بەڕێوەدەچێت، سبەینێ ۲۱ ی مارسی ۲۰۱۷ وەک ساڵانی ڕابردوو لە شاری ئامەد بەڕێوەدەچێت.

 ئەم ڕێوڕەسمە کاتژمێر ۱۱ بە کاتی ناوچەیی تورکیا تا کاتژمێر ۳ ی ئێوارە درێژەی دەبێت و بڕیارە عوسمان بایدیمیر، وتەبێژی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لەگەڵ ئەحمەد تورک، شارەوانی لەسەرکارلابراوی ماردین وتار پێشکەش بکەن.

 لە ئێستادا گۆڕەپانی سەرەکی شاری ئامەد لە لایەن پارتی دیمۆکراتیکی گەلان و پارتی هەرێمیە دیمۆکراتیکەکانەوە ئامادە دەکرێت بۆ ڕێوڕەسمەکە.

ناردنی بۆچوون

9 + 1 =