شه‌وی ڕابردوو به‌ هۆی پیریه‌وه‌؛

شاعرێکی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێل کۆچی دوایی کرد

ناسەی هەواڵ: 3935146 -
درێک واڵکۆت شاعر و شانۆنامه‌نووسی کاڕائیبی و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئه‌ده‌بیات له‌ ته‌مه‌نی ۸۷ ساڵه‌ییدا کۆچی دوایی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ نیۆیۆرک تایمز، درێک واڵکۆت شاعری به‌ناوبانگی کارائیبی که‌ له‌ دژی داگیرکاری به‌ ده‌یان شێعری جیهانی وتووه‌ته‌وه‌، دوێنێ  له‌ ماڵی خۆیدا کۆچی دوایی کرد.

ئه‌م شاعره‌ به‌ناوبانگه‌ هه‌ر به‌ هۆی ئه‌م شێعرانه‌یه‌وه‌ خه‌ڵاتی نۆبێلی ئه‌ده‌بی پێبه‌خشرا. به‌ پێی ڕاپۆرته‌کان ئه‌و به‌ هۆی پیری و ناجێگیر بوونی باری ته‌ندروستیه‌وه‌ ماڵاوایی له‌ ژیان کردووه‌.

واڵکۆت له‌ شێعره‌کانیدا له‌ متافۆر بۆ باس کردنی داگیرکارییه‌کانی وڵاتانی زلهێز به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر ئه‌ده‌بییانه‌ که‌ڵکی بردووه‌ و هه‌ر ئه‌م هونه‌ره‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ کتێبه‌کانی به‌ ده‌یان زمانی زیندووی جیهان وه‌ربگێڕدرێته‌وه‌.

ئه‌م شاعره‌ کارائیبییه‌ له‌ ساڵی ۱۹۳۰ له‌ کاسترێس له‌ سه‌ن لۆسیای کارائیب له‌ دایک بووه‌ و هه‌ر به‌ منداڵی باوکی له‌ ده‌ست دا و له‌ ته‌نیشت دایکی که‌ مامۆستای خوێندنگه‌ بوو، گه‌وره‌ بوو. 

ئه‌و له‌ به‌شی زمانی ئینگلیزی درێژه‌ی به‌ خوێندن دا و یه‌که‌م شێعری له‌ ته‌مه‌نی ۱۴ ساڵی و له‌ ڕۆژنامه‌یه‌کی ناوچه‌یی بڵاو بووه‌وه‌. ئه‌و هه‌روه‌ها بێجگه‌ له‌ شێعر له‌ ساڵی ۱۹۵۰ یه‌که‌مین شانۆ نامه‌ی خۆی بڵاو کرده‌وه‌.

ئه‌و له‌ ساڵی ۱۹۶۲ به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی "له‌ شه‌وێکی سه‌وزدا" ڕای ڕخنه‌گرانی ئه‌مریکایی و بریتانیایی به‌ لایی خۆیدا ڕاکێشا و ناوبانگێکی جیهانی به‌ ده‌ست هێنا. کتێبه‌ ناسراوه‌کانی ئه‌م شاعره‌ بریتین له‌ "شێعره‌ هه‌لبژێردراوه‌کان"، "شاربه‌ده‌ر"، "که‌نداو" و "ترێ ده‌ریاییه‌کان.

ناردنی بۆچوون

1 + 16 =