کۆشکی سپی داوای لێبوردنی له‌ ده‌وڵه‌تی بریتانیا کرد

چه‌ند به‌رپرسێکی ئه‌مریکایی ڕایانگه‌یاند بوو که‌ ناوه‌نده‌ هه‌واڵگرییه‌کانی بریتانیا سیخۆڕی ترامپیان کردووه‌، کۆشکی سپی سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ داوای لێبوردنی له‌ بریتانیا کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سی ئێن ئێن، مه‌ک مه‌ستر، ڕاوێژکاری ئه‌منی ئه‌مریکا ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ له‌گه‌ڵ هاوتا بریتانیاییه‌کی خۆی سه‌باره‌ت به‌ قسه‌کانی شۆن سپایسر، وته‌بێژی کۆشکی سپی گفتوگۆی کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سپایسێر له‌ زاری فاکس نیوزه‌وه‌ وتبووی که‌ ناوه‌نده‌ هه‌واڵگرییه‌کانی بریتانیا به‌ هاوکاری ده‌وڵه‌تی ئۆباما له‌ سیخۆڕی کردن به‌ سه‌ر دۆناڵد ترامپه‌وه‌ له‌ کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ستیان هه‌بووه‌.

مه‌ک مه‌ستر ڕایگه‌یاند که‌ قسه‌کانی سپایسێر به‌ ئه‌نقه‌ست نه‌کراوه‌، ئه‌و ته‌نیا ئاماژه‌ی به‌ ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌وانی کرد بوو. ئه‌و جه‌ختی کرد که‌ نیگه‌رانییه‌کانی لایه‌نی بریتانی هه‌ست پێ ده‌کات و ئه‌مه‌ بابه‌ته‌ش بۆ کۆشکی سپی ده‌گوازێته‌وه‌.

به‌یانی هه‌ینی یه‌كێک له‌ وته‌بێژه‌کانی ترێزا مه‌ی، سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا به‌ توندی وڵامی ئه‌م قسانه‌ی سپایسێری دایه‌وه‌ وتی: ئه‌مه‌ گاڵه‌تجاڕییه‌ و ناوه‌ندی هه‌واڵگری بریتانیا کاری وه‌های نه‌کردووه‌.

News Code 8867

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =