بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قوربانعەلی سەعادەت لە ڕێوڕەسمی ناساندنی فەرمانداری شاری سەردەشت کە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی فەرمانداری شاری سەردەشت بەڕێوە چوو، وتی: کۆڵبەری لە بازاڕچەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا بە شێوەی ئێستا قبووڵ ناکرێت.
سەعادەت ڕایگەیاند: گەڵاڵەیەکمان ئامادە کردووە و باسە پێویستەکانمان لە گەڵ وەزیری ئابووری و گومڕوک کردووە و بۆ پەسەند کردنی نێردراوەتە بەردەست لیژنەی دەوڵەت کە بە جێبەجێ کردنی ئەو گەڵاڵەیە، کۆڵبەران لە ئەو دۆخە سەخت و نالەبارە دێنە دەرەوە و داهاتیشیان زیاد دەکات.
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا زیادی کرد: بۆ گۆڕینی سنووری کێلە بە ڕێڕەو و سنوورێکی نێودەوڵەتی تێدەکۆشین.
لەم پێناوەدا لە گەڵ پارێزگاری ئەردەبێڵ و سلێمانی و وەزیری ئابووری هەرێمی کوردستان بۆ دروست کردنی بنەما پێویستەکان و کردنەوەی ڕێڕەوێکی فەرمی ڕێککەوتنمان کردووە و لە سەرەتاکانی ساڵی داهاتووەوە دروست کردنی باڵەخانەی ئیداری و شوێنی گومڕۆک، ئیدارەی پاسپۆرت و دانانی پەرژین بۆ بازاڕچەکە وەکوو بازاڕچە فەرمیەکانی تر، دەست پێ دەکات.
بۆچوونی ئێوە