کۆنترین گیای جیهان دۆزرایەوە

لە تاشەبەردە کۆنەکانی هینددا گیای هاوشێوەی قەوز هەیە کە وادیارە هی ١.٦ ملیار ساڵ لەمەوپێشە.

بە ڕاپۆرتی ئاژاسنی هەواڵی مێهر لە بی بی سی، لێکۆڵەرانی مۆزەخانەی مێژووی سروشتی سوید، ئێسک و پڕووسکێکی ١٠٦ ملیار ساڵەیان دۆزیوەتەوە کە ئەگەری هەیە قەوزی سوور بێت. لێکۆڵەران دوو جۆر ئێسک و پڕووسکی هاوشێوەی قەوزی سووریان لە تاشە بەردەکانی چیتراکوت لە ناوەندی هیند دۆزیوەتەوە. یەکێکیان ڕشتە ڕشتەیە و ئەوی تریان بەشگەلێکی لە گۆشتە. ئەوان توانیان پێکهاتەی مولوکوولیی جیاوازی ئەو ئێسک و پڕووسکانە ببینن.

ئاڵبەت ستێفان بنگستۆن لە مۆزەخانەی مێژووی سروشتی سویدەوە دەڵێت: ناتوانین بە تواوەتی و بە شێوەی ورد پێکهاتەی ئێسک و پڕووسکێک بە ئەو کۆنیەوە لێک بدەینەوە چونکوو دی ئێن ئەیەکەیان بە تواوەتی لەناو چووە بەڵام تایبەتمەندی ئەوانە لە گەڵ تایبەتمەندیەکانی قەوزی سوور وەکوو یەک وایە.

دۆزینەوەی ئێسک و پڕووسکی گیا ١.٦ ملیار ساڵەکە نیشان دەدات کە ژیانی بوونەوەرە پیشکەوتووە چەند مولوکوولیەکان خێراتر لەوەی کە پێشتر بیر دەکرایەوە دەستی پیکردووە.

News Code 8849

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =