به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ناوه‌ندی ئاماری ئێران دوایین ئاماره‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به بێ‌کاری بڵاو کرده‌وه، له پارێزگای کوردستاندا ۲۰.۵ له سه‌د بێ‌کاری هه‌یه.
ڕێژه‌ی بێ‌کاری به یه‌کێک له خاڵه‌کانی باش بوون و نه‌بوونی شوێنه‌کان داده‌نرێت و له ئێران‌دا هه‌ر ۳ مانگ جارێک ئه‌م ئامارانه نوێ ده‌کرێنه‌وه تاکوو له دۆخی شار و پارێزگاکان ئاگادار بن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته کرماشان به ڕێژه‌ی ۲۴.۴ گه‌وره‌ترین پارێزگای بێکار و چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاریش به ۲۲.۶ دووهه‌مین پارێزگای بێ‌کاری ئێرانه و کوردستانیش به ۲۰.۵ سێهه‌مین پارێزگای بێ‌کاری ئێرانه.
ڕێژه‌ی بێ‌کاری کوردستان له پائیزی ئه‌مساڵ ۱۶ له سه‌د بوو، به‌ڵام له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا ۴ له سه‌د زیادی کردووه، زستانی ساڵی پاریش ڕێژه‌ی بێ‌کاری له کوردستان ۲۱.۲ له سه‌د بوو. له زستاناندا هه‌لی کار له پارێزگای کوردستان به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو داده‌به‌زێت، به تایبه‌ت ئه‌و کرێکارانه‌ی که کرێکاری وه‌رزین و له ئیداره ده‌وڵه‌تییه‌کان ئیش ده‌که‌ن له زستاندا کاریان نییه.
هه‌روه‌ها ڕێژی چالاکی ئابووری له زستانی ئه‌مساڵدا ۴۲.۱ له سه‌د بووه که زستانی پار ۴۱.۲ له سه‌د بوو. ئه‌م به‌رز بوونه‌وه‌ی بێکارییه له حاڵێک دایه که به پێی ئاماره‌کانی ده‌وڵه‌ت ۵۰ له سه‌دی کارگه پیشه‌ییه‌کان له کوردستان داخراون.
به پێی ئاماره‌کان نزیک به ۱۲ هه‌زار ده‌رچووی زانکۆکان له کوردستاندا بێ کارن و پێویستیان به هه‌لی کار هه‌یه.
بۆچوونی ئێوە