به‌غدادی به‌ هۆی برینه‌کانیه‌وه‌ لاڵ بووه‌

سه‌رچاوه‌یه‌کی ناوچه‌یی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وای عێراق ڕایگه‌یاند که‌ سه‌رۆکی گرووپی تیرۆریستی داعش به‌هۆی ئه‌و برینه‌ سه‌ختانه‌ی هه‌ڵیگرتووه‌ زۆر لاواز بووه و چی دیکه‌ ناتوانێت قسه‌ بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، سه‌رچاوه‌یه‌کی ناوچه‌یی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وای عێراق ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی، سه‌رۆکی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ سنووره‌کانی عێراق و سووریا بینراوه‌.

ئه‌م سه‌رچاوه‌ که‌ نه‌یویست ناوی ئاشکرا بێت، جه‌ختی کرد: به‌غدادی زۆر له‌ڕ و لاواز بووه‌ و ناتوانێت چی دیکه‌ قسه‌ بکات. ئه‌و به‌ هۆی برینه‌ کۆنه‌کانیه‌وه‌ زۆر بێ هێز بووه‌، ئه‌و ئیدانه‌ی فه‌رمانده‌کانی داعشی کردووه‌ که‌ بۆچی به‌ باشی چالاکی ناکه‌ن.

وتیشی: سه‌رۆکی داعش بۆ ماوه‌یه‌کی کورت له‌ ناوچه‌ی بوکه‌ماڵ له‌ سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا ده‌رکه‌وتووه‌ و به‌ ئۆتۆمبیلێکی بێ پاسه‌وان بۆ ناوچه‌یه‌کی نادیار دوور خراوه‌ته‌وه‌. زانیارییه‌کانی ئێمه‌ ده‌ڵێت که‌ به‌غدادی له‌ بیاوانه‌کانی نێوان نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار له‌ هاتووچوو دایه‌.

پێشتر فازل به‌رواری، فه‌رمانده‌یه‌کی یه‌کێتی نیشتمانی وتبووی که‌ به‌ پێی زانیارییه‌کانی سوپای عێراق، ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی و ۵ فه‌رمانده‌ی دیکه‌ی داعش له‌ ناوچه‌یه‌ک له‌ نێوان عێراق و سووریا خۆیان شاردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: به‌‌غدادی له‌ ۱۷ی ئۆکتۆبه‌ری ۲۰۱۶وه‌، له‌ دوای ئه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی موسڵ ده‌ستی پێ کرد ئه‌م شاره‌ی چۆڵ کردووه‌.

News Code 8757

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =