به‌شار ئه‌سه‌د:

هاتنی هێزی بیانی به‌ بێ ئیزنی دیمەشق داگیرکارییه‌

ناسەی هەواڵ: 3929381 -
سه‌رۆک کۆماری سووریا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌یه‌کی چینی جه‌ختی کرد که‌ هاتنی ئه‌و هێزه‌ بیانییانه‌ی که‌ مۆڵه‌تیان له‌ دیمەشق وه‌رنه‌گرتووه‌، داگیرکارییه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فینیکس ڕایگه‌یاند: ئه‌مریکاییه‌کان زۆر باش ده‌زانن که‌ چۆن ناکۆکی و ئاڵۆزی دروست بکه‌ن و له‌م کاره‌دا پڕۆفشناڵن.

ئه‌و وتی: ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت دانوستانی ئاشتی سه‌رکه‌وتوو بێت، ده‌بێت ته‌نیا باوه‌ڕمان به‌ دانوستانی سووری - سووری بێت ئه‌م قه‌یرانه‌ ته‌نیا ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی هه‌یه‌. ڕه‌نگه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی دیکه‌دا دانوستانه‌کانی ئاشتی ده‌ست پێبکاته‌وه‌، ئه‌م ڕێگایه‌ زۆر دوور و درێژه‌.

ئه‌سه‌د زیادی کرد: دانوستانه‌کانی پێشوو بۆ گوشار خستنه‌ سه‌ر دیمەشق به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ربۆیه‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌. دواین خولیشی هیچ ده‌ستکه‌وتێکی نه‌بوو ته‌نیا بۆ دریژه‌دان به‌ دانوستانه‌کان ڕێککه‌وتین.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا وتی: شه‌ڕی داعش ده‌بێت سه‌رتانسه‌ری بێت و ته‌نیا به‌ هێرشی ئاسمانی چاره‌سه‌ر نابێت، ئه‌مریکا و سووریا هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی فه‌رمیان پێکه‌وه‌ نییه‌ و هێزه‌کانی ئه‌مریکاش مۆڵه‌تیان له‌ ده‌میشق وه‌رنه‌گرتووه‌. ئێمه‌ به‌ نیسبه‌ت ئه‌مریکا و ده‌وڵه‌ته‌ نوێکه‌ی هیوادارین، به‌ڵام به‌ نیسبه‌ت تورکیاوه‌ هیچ گۆڕانکارییه‌ک دروست نه‌بووه‌، تورکیا به‌رده‌وام له‌ تیرۆریزم پشتیوانی ده‌کات.

ئه‌و له‌ کۆتایی قسه‌کانی خۆی ئاماژه‌ی به‌ گه‌ماڕۆ ئابوورییه‌کانی سه‌ر سووریا کرد و وتی: ئه‌م گه‌ماڕۆیانه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ نه‌توانین که‌ل و په‌ل و پێداویستی خه‌ڵکی سووریا دابین بکه‌ین. وڵاتانی ڕۆژئاوایی له‌ گه‌ماڕۆکان بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان که‌ڵک ده‌به‌ن.

ناردنی بۆچوون

5 + 11 =