پەتاتە له‌ مه‌ریخ به‌رهه‌م دێت

زانایانی بواری کشت و کاڵی له‌ هه‌ساره‌ی مه‌ریخ سه‌رقاڵی چاندن و به‌رهه‌م هێنانی پەتاتەن و بۆ ئه‌م کاره‌ش له‌ شێوازی زانستی هاوڵفه‌سازی که‌ڵک ده‌به‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپه‌یس ده‌یلی، ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی پەتاتە (CIP) به‌ ئامانجی تاقی کردنه‌وه‌ی کاری کشت و کاڵی له‌ گه‌ردوون، بڕیاری داوه‌ تاکوو بۆ یه‌که‌مین جار چاندنی پەتاتە  له‌ هه‌ساری مه‌ریخ تاقی بکاته‌وه‌.

له‌ ئێستادا دووهه‌مین قۆناغی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ ژێر ناوی CIP  به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

له‌ یه‌که‌مین قۆناغ له‌ فێڤرییه‌ی ۲۰۱۶ی زاینی گیایه‌کی هاوشێوه‌ی پەتاتەیان به‌ ناوی CubeSat  به‌رهه‌م هێنا. باخچه‌ی چاندنی ئه‌م گیایه‌ له‌ لایه‌ن زانایانی زانکۆی UTEC له‌ Sary لیما و به‌ پێی گه‌ڵاڵه‌کان و ڕێنوێنییه‌کانی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ناسا دروست کراوه‌.

له‌ CubeSat چه‌ند بنه‌ گیایه‌ک چێندرا. ئه‌م باخچه‌یه‌ جۆرێک دروست کراوه‌ تاکوو جه‌وی ده‌ره‌وه‌، هه‌رچێک بێت، کاریگه‌ری به‌ سه‌ر ناو باخچه‌که‌دا نه‌بێت و به‌ پێی که‌ش و هه‌وای مه‌ریخ دیزان کراوه‌. هه‌روه‌ها دۆخی مه‌ریخ که‌ بریتییه‌ له‌ گوشاری هه‌وا، ئۆکسیزژن و دی ئۆکسیدی که‌ربۆن ته‌واو دووباره‌ دروست کراوه‌ته‌وه‌ و چه‌ندین سێنسۆر به‌رده‌وام ئه‌م دۆخه‌ کۆنترۆڵ ده‌که‌ن. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ کامێرایه‌ک به‌رده‌وام وێنه‌ی خاکه‌ زیندووه‌که‌ تۆمار ده‌کات.

له‌م پڕۆژه‌دا ڕوون ده‌بێته‌وه‌ که‌ ئایا ده‌کرێت له‌ دۆخی مه‌ریخ پەتاتە بەرهەم بێت، کاری جووتیاری تێدا ئه‌نجام بدرێت. هه‌روه‌ها ده‌کرێت له‌م تاقی کردنه‌وه‌ ئه‌م ده‌رنجامانه‌ ڕوون ببێته‌وه‌ که‌ ئایا پەتاتە له‌ گه‌ردووندا به‌رهه‌م دێت یان نا.

News Code 8749

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =