دەوڵەتی ئەنقەرە بانگهێشتی کردووەتەوە؛

جێگرێکی باڵوێزی تورکیا له‌ نه‌مسا داوای په‌نابه‌ری کرد

ناسەی هەواڵ: 3928266 -
مێدیاکان ڕایانگه‌یاند که‌ سیاسه‌تمه‌دارێکی باڵای تورکیا له‌ وڵاتی نه‌مسا داوای مافی په‌نابه‌ری کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژنامه‌ی تاگس ئانزیگێر ڕایگه‌یاند که‌ ڤۆڵکان قه‌ره‌ گه‌ز، جێگری باڵوێزی تورکیا له‌ نه‌مسا له‌م وڵاته‌ داوای مافی په‌نابه‌ری کردووه.

تاکوو ئێسته‌ ئیداره‌ی په‌نابه‌ری نه‌مسا به‌ هۆی نه‌هێنی بوونی ئه‌م که‌یسه‌ ناوی ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره‌ باڵایه‌ی تورکیای ئاشكرا نه‌کردووه، به‌ڵام نه‌مسا هه‌فته‌ی ڕابردووش ڕایگه‌یاند بوو که‌ ژماره‌یه‌ک سیاسی تورکیا داوای مافی په‌نابه‌ریان کردووه.

ده‌وترێت که‌ قه‌ره‌ گه‌ز یه‌ک مانگ به‌ر له‌ ئێستا له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌نقه‌ره‌وه‌ی داوای لێکرابوو که‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ تورکیا، ئه‌مه‌ش هۆی داوا کردنی په‌نابه‌ری له‌ نه‌مسایه.

نه‌مسا ڕایگه‌یاندوه‌ که‌ له‌ کاتی کوده‌تاکه‌ی تورکیاوه‌ تاکوو ئێسته‌ زیاتر له‌ ۴۰۸ که‌س له‌ نه‌مسا داوای مافی په‌نابه‌ریان کردووه.

په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا و وڵاتانی ئه‌ورووپایی له‌م دواییه‌دا ته‌واو ئاڵۆز و به‌ره‌و خراپی ڕۆیشتووه. له‌ دوایین ناکۆکی به‌رپرسانی تورکیا داوایان کرد که‌ بۆ پڕۆپاگه‌نده‌ی گشت پرسی له‌ ئه‌ورووپا گشت پرسی به‌ڕێوه‌ ببه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌ورووپایی ئه‌م داواکارییه‌کان ڕه‌ت کرده‌وه.

ناردنی بۆچوون

1 + 9 =