لێژنه‌ی قورئانی زانکۆ کوردستان پێک دێت

به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به‌ چالاکییه‌ قورئانی و مه‌زهه‌بییه‌کان زانکۆ کوردستان لێژنه‌یه‌کی قورئانی پێک دێنێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، زانکۆ کوردستان له‌ سنه‌ به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به‌ چالاکییه‌ قورئانی و مه‌زهه‌بییه‌کان، لێژنه‌یه‌کی قورئانی پێک دێنێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ئه‌م لێژنه‌یه‌ بڕیار وایه‌ که‌ په‌ره‌ی زیاتر به‌ چالاکییه‌ دینی و مه‌زهه‌بییه‌کان له‌ زانکۆ کوردستان بدات. ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م لێژنه‌یه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ورد له‌ قورئان و دینه‌ و له‌م ڕه‌هه‌نده‌وه‌ ئاماده‌کاری بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆنفڕانسه‌ دینییه‌کان ده‌که‌ن.

هه‌روه‌ها له‌ دوایین خولی فستیڤاڵه‌ قورئانییه‌کانی زانکۆ کوردستان، ۱۸۷ که‌س له‌ ۶ به‌شدا کێبه‌رکێیان کرد. ئه‌م فستیڤاڵه‌ له‌ به‌شه‌کانی قورئان خوێندن، مه‌عارف، هونه‌ری قورئانی، لێکۆڵینه‌وه‌ و ته‌کنۆلۆژیا به‌ڕێوه‌ چوو. له‌ به‌شی خوێندنی قورئان به‌شدار بووان ئه‌مساڵ ده‌بوایه‌ت ۲۰ جزمی قورئانیان له‌به‌ر بکردایه‌ت.

له‌ به‌شی لێکۆڵینه‌وه‌ چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی سه‌باره‌ت به‌ قورئان و دین هه‌ڵبژێردراون که‌ به‌ زوویی له‌ دووتوێی کتێب ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب ده‌کرێت.

شایانی باسه‌ که‌ زانکۆ کوردستان به‌ زیاتر له‌ ۱۰ هه‌زار خوێندکاره‌وه‌ له‌ شاری سنه‌ دایه‌ و نزیک به‌ ۵۰ مامۆستا له‌م زانکۆیه‌دا وانه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌ و یه‌کێکه‌ له‌ گه‌وره‌ترین زانکۆکانی ڕۆژئاوای ئێران.

News Code 8691

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =