شیعه‌ و سوننه‌ له‌ عێراق یه‌کگرتوون

وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی نۆجه‌با له‌ عێراق وتی: سوننه‌ و شیعه‌ له‌ عێراق یه‌کگرتوون و کێشه‌یان پێکه‌وه‌ نییه‌، ئه‌وه‌ گرووپی تیرۆریستی داعشه‌ که‌ ده‌یه‌وێت بینا پیرۆزه‌کان بڕووخێنێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی نۆجه‌با له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌شداری کرد.

مووسه‌وی له‌م کۆنفڕانسه‌دا وتی: ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێستا گورز وه‌شاندن له‌ جیهانی ئیسلامه‌. له‌مڕۆدا بڕێک له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ تیرۆریسته‌کان پشتیوانی ده‌که‌ن که‌ ئه‌مه‌ش مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌، له‌مڕۆدا ئێمه‌ ده‌بینین که‌ شه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌ له‌ نێوان ئیسلام و تیرۆردا له‌ ئارادایه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: له‌مڕۆدا داعش له‌ لایه‌ن وڵاتانی بیانیه‌وه‌ پاره‌ و چه‌کی ڕاده‌ست ده‌کرێت. به‌ڵام شیعه‌ و سوننه‌ له‌ عێراق پێکه‌وه‌ یه‌کگرتوون و کێشه‌یان نییه‌.

هاشم موسه‌وی زیادی کرد: ئامانجی سه‌ره‌کی داعش ڕوخاندنی شوێنه‌ پیرۆزه‌کانه‌. به‌و فتوا پیرۆزه‌ی ئایه‌توڵا سیستانی که‌ یه‌کجار گرنگ بوو، حه‌شدی شه‌عبی دروست بوو.

ئه‌و جه‌ختی کرد: داعش له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ دروست بووه‌. عه‌ره‌بستان و قه‌ته‌ر له‌ داعش پشتیوانی ده‌که‌ن. ئێران ته‌نیا وڵاتێک بوو که‌ له‌ هه‌مان سه‌ره‌تاوه‌ به‌ ناردنی چه‌ک و ڕاوێژکار له‌ ئێمه‌ پشتیوانی کرد.

موسه‌وی زیادی کرد: داعش له‌ چه‌کی ئه‌مریکایی، ئۆتۆمبیلی عه‌ره‌بستانی و خواردنی قه‌ته‌ری که‌ڵک ده‌بات، ئێمه‌ چاوه‌ڕوان بووین دوای داگیر کردنی موسڵ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌، هاوپه‌یمانییه‌کی عه‌ره‌بی له‌ دژی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ دروست ببێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وان ته‌نیا دانیشتن و سه‌یری کوشتاره‌که‌یان کرد. بیانووی ئه‌وان ئه‌وه‌ بوو که‌ عێراق سه‌ر به‌ ئێرانه‌، باشه‌ ئێران ته‌نیا وڵاتێک بوو که‌ یارمه‌تی ئێمه‌ی دا، بۆ ئێوه‌ نه‌هاتن، بۆ ئه‌وان ڕاوێژکاره‌کانی خۆیان و له‌ لووته‌که‌یاندا حاج قاسم سلێمانیان نارده‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕ.

ئه‌و له‌ کۆتاییدا وتی: ئێمه‌ به‌ وڵاتانی عه‌ربه‌یمان ده‌وت که‌ یارمه‌تیشمان ناده‌ن بۆچی له‌ دژی فه‌رمانده‌یه‌کی ئێرانی که‌ یارمه‌تیمان ده‌دات وه‌ها ده‌وه‌ستنه‌وه‌، ئه‌ی بۆ دژی ئه‌و هه‌مووه‌ ڕاوێژکاره‌ ئه‌مریکاییه‌ نین که‌ له‌ عێراقن. له‌ جێگه‌ی ئه‌مه‌، مێدیا عه‌ره‌بییه‌کان له‌ دژی ئێمه‌ نووسیان و وتیان که‌ ئێمه‌ ملیشیان، ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدا بوو که‌ هه‌ر ئه‌م مێدیانه‌ به‌ داعشیان ده‌وت "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی".

News Code 8685

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =