تورکیا بە تەنیایی ئۆپراسیۆنی مه‌نبه‌ج ده‌ست پێ ناکات

سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە سەربازانی ئەو وڵاتە یەک لایەنە دەست نادەنە ئۆپراسیۆنی سەربازیەوە لە مه‌نبەج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، بیناڵی یڵدرم سەرۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕایگەیاند کە تورکیا بە بێ هاوئاهەنگی و هاوکاری ڕووسیا و ئەمریکا ناچێتە ئۆپراسیۆنی سەربازی مه‌نبەجەوە و یەک لایەنە کار ناکات.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە درێژەدا وتی: بە بێ هاوئاهەنگی ئەو وڵاتانە ( ڕووسیا و ئەمریکا ) ناگاتە ئاکام و دۆخەکەش زیاتر ده‌شڵه‌ژێت.

لە هەام پێوەندیدا ڕایگەیاند کە سەرۆکی لیژنەی هاوبەشی سوپای تورکیا، ئەمریکا و ڕووسیا لە شاری ئانتالیا کۆ بوونەتەوە و سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە سووریا و عێراق قسەیان کردووە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هەفتەی ڕابردوو رایگەیاند کاتێک کە هێزەکانی تورکیا ئۆپراسیۆنی خۆیان لە باب تەواو کرد ئەوا بەرەو مه‌نبەج ڕێ دەکەون.

ئەردۆغان لە قسەکانیدا وتبووی: ئێستا کات بۆ چوون بەرەو منبەجە. ئەو شارە هی عەرەبەکانە و شوێنی هێزەکانی سەر بە پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی کوردەکان(PYD ) و یەکینەکانی پاراستنی گەل(YPG ) نیە.

News Code 8667

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =