جیهان تێک ده‌ده‌م

سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشەی کرد کە ئەگەر دەوڵەتی ئەڵمانیا ئیزنی قسە کردنی پێ نەدات دنیا تێک دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە حورییەت نیوز، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی تر ڕەخنەی لە دەوڵەتی ئەڵمانیا گرت بۆ ڕێگری کردنی ئەو وڵاتە لە پڕوپاگەندەی بڕێ لە وەزیرە تورکەکان بۆ پاڵپشتی لە ڕێفراندۆمی یاسای بنەڕەتی.

ناوبراو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئاماژە بە هەڵوێستی ئەڵمانیا لەم بارەیەوە وتی: ئەوان وا بیر دەکەنەوە کە من ده‌مه‌وێت بڕۆم بۆ ئەڵمانیا. هه‌ڵبەت ئەگەر بمەوێت هەر دەڕۆم. ئەگەر ئێوە(ئەڵمانیەکان) ئیزنی هاتن نەدەن یا ئیزنی قسە کردن نەدەن، ئەو کاتەیە کە دنیا تێک دەدەم.

ئەردۆغاب وتی: من ڕووی دەمم لە ئەو جیهانەیە کە باوەڕیان بە دیمۆکراسی هەیە نەک ئەڵمانیا. ئێمە بۆ ئازادی شەڕ دەکەین. ئەگەر ئێمە لە گەڵ ئازادی ڕا دەربڕین کێشەمان هەیە، ئەگەر ئێمە باوەڕمان بە دیمۆکراسی هەیە، هیچ کەس ناتوانێت ڕێمان لێ بگرێت.

بڕێ لە بەرپرسانی تورک لە رۆژانی ڕابردوودا دەیانەویست لە هەندێ لە شارەکانی ئەڵمانیا سەبارەت بە گشت پرسی بۆ چاکسازی یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتە قسه‌ بکەن و وتار بخوێننەوە کە لە گەڵ دژایەتی بەرپرسانی ئەڵمانیا بەرەو ڕوو بوونەوە و لە ئاکامدا ئاڵۆزی لە پێوەندی دوو وڵاتەکەی لێ کەوتەوە.

News Code 8645

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =