زۆرانبازێکی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردی نەتەوەیی ئێران کرا

بە ڕاگەیاندنی کادیری تەکنیکی فدراسیۆنی زۆرانی ئازاد، وەرزشوانێکی خەڵکی شاری سەقز بە مەبەستی ڕاهێنانی باشتر بانگهێشتی ئوردوو کرا.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ئوردووی ئاماده‌کاریی هه‌ڵبژارده‌ی زۆرانی ئازادی وڵات لە ڕۆژی ١٦ ڕەشەممە لە شاری کەرەج لە ژێر چاوەدێری کادیری تەکنیکی فیدراسیۆن بەڕێوە دەچێت.

مەجید تورکان بەرپرسی کاروباری تەکنیکی فدراسیۆن، ٤٣ زۆرانبازی ئازادکاری هەڵبژێردراوی سەرانسەری ئێرانی لە کێشە جیاجیاکاندا بۆ ئەم قۆناغە لە ئوردووەکە بانگهێشت کردووه‌.

موحەمەد موبین عەزیمی زۆرانبازی کوردستانی لە کێشی ٦٦ کیلۆگرام لە لایەن بەرپرسی تەکنیکی فدراسیۆنه‌وه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌.

News Code 8624

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =