بوونی کوردەکان لە سنوورەکانی تورکیا قبووڵ ناکەین

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی کرد کە وڵاتەکەی بوونی کوردەکان لە سنوورەکانی ئەو وڵاتە قبووڵ ناکات و لە هەمان کاتدا جەختی کردە سەر ئامادەیی ئەنقەرە بۆ هاوکاری لە گەڵ مسکۆ بۆ شەڕی هاوبەش لە گەڵ داعش لە سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە لە ئەگەری پێشنیاری ڕووسیا بۆ هاوکاری لە شەڕ لە گەڵ گرووپی تیرۆریستی داعش لە سووریا ئامادەیە.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئەگەر ڕووسیا پێشنیاری هاوکاری هاوبەش بۆ شەڕ لە گەڵ داعش لە سووریا بدات، ئێمە هاوکاری دەکەین.

ناوبراو زیادی کرد: لە مانگی مارس من بۆ دیدار لە گەڵ پووتین سەردانی ڕووسیا دەکەم و لەوێ لە سەر ئەو بابەتە قسە دەکەین.

هەروەها بە ڕاپۆرتی دەیلی سەباح ناوبراو لە کاتی گەڕانەوەی لە پاکستان بە هەواڵنێرانی وت کە توریکا بوونی کوردەکان لە سنوورەکانی خۆی قبووڵ ناکات و جەختی کرد: هەرگیز ئیزن نادەین دەوڵەتێکی کوردی لە سنوورەکانی ئێمە دروست بکرێت. پاش ئازاد کردنی باب ، ئامانجی دوایی ئێمە لە سووریا منبەج دەبێت. ئەو شارە هی عەرەبە و هێزەکانی دیمۆکراتیک دەبێ چۆڵی بکەن.

News Code 8571

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =