ئەلقاعیدە کوژرانی ئەبوو خەیر میسری پشت ڕاست کردەوە

گرووپی تیرۆریستی قاعیدە کوژرانی سەرکردەی بە ناو بانگی ئەو گرووپە بە ناوی ئەبو خەیر میسری لە هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانانی دژە داعش لە سووریای پشت ڕاست کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی ڕۆژنامەی قودس عەرەبی، لقی ناسراو بە ڕۆژاوای جیهانی ئیسلام و دوورگەی عەرەبی گرووپی تیرۆریستی قاعیدە بە دەرکردنی بەیانیەیێک ڕایگەیاند: میسری لە هێرشی ئاسمانی لە ناوچەی شام و لە جینایەتێکی نوێی ئەمریکا و پەیمانی خاچی دژە ئیسلام و موسڵمانان کوژرا.

بەرپرسێکی بەشی هەواڵدەریی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە کوژرانی میسری لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئۆتۆمبیلی ناوبراو لە نێزیکی شاری ئەدلەب لە باکووری ڕۆژاوای سووریا هەواڵی دابوو.

ئەم بەرپرسە ئەمریکیە کە داوای کردبوو ناوی ئاشکرا نەکرێت، زیادی کرد: سەرکردەی بەناوبانگی ٥٩ ساڵەی قاعیدە بە ناوی ڕاستەقینەی عەبدوڵڵا ڕەجەب عبدولڕەحمان وەکوو پیاوی ژمارە دووی قاعیدە پاش ئەیمەن زەواهری و ئەندامی شوورای ئەو گرووپە توندڕەوە کوژرا.

News Code 8563

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =