ڕۆحانی و ئەردۆغان دیداریان کرد

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی "ئێکۆ" لەگەڵ هاوتا تورکیایەکی دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران کە بۆ بەشداریی لە کۆڕبەندی سەرکردەکانی "ئێکۆ" چووەتە پاکستان، کەمێک پێش ئێستا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەتەوە.

ناوەرؤکی گفتوگۆی ڕۆحانی و ئەردۆغان هێشتا بڵاونەبووەتەوە بەڵام پێدەچێت پرسە سەرەکییەکانی ناوچەکە و جیهان لەو دانیشتنەدا باس کرابێت.

ڕۆژی رابردوو حەسەن رۆحانی بۆ بەشداریی لە سێزدەیەمین کۆڕبەندی سەرکردەکانی ڕێکخراوەی هاوکاری ئابووری "ئێکۆ" چووە ئیسلام ئاباد و ئیمڕۆ لەو کۆڕبەندە وتەیەکی پێشکەش کرد.  

News Code 8551

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =