به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کۆنسێرتی نوێی ئۆرکێستر فلارمونیکی کوردستان به به‌شداری ئه‌رسه‌لان کامکار له شاری سنه به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م کۆنسێرته‌دا چه‌ندین گۆرانی کوردی فلکلۆر پێشکه‌ش ده‌کرێت. هه‌روه‌ها بڕیار وایه که داریوش گوده‌رزی و هانا کامکار له‌م کۆنسێرته‌دا گۆرانی بخوێنن.
شایانی باسه که ئه‌رسه‌لان کامکار ئاماده‌یی خۆی ڕاگه‌یاندووه تاکوو له م کۆنسێرته‌دا به‌شداری بکات. ئۆرکێستر فیلارمونیکی کوردستان ماوه‌ی دوو ساڵه به سه‌رپه‌ره‌شتی موزیسیانی لاوی کورد مه‌هدی ئه‌حمه‌دی ده‌ستی به کار کردووه و له‌م ماوه‌شدا چه‌ندین جار به‌شداری فستیڤاڵه ناوخۆییه‌کانی ئێرانی کردووه و له فستیڤاڵی مۆسیقای فه‌جریش چه‌ندین خه‌ڵاتی مۆسیقیایی له به‌شی کلاسیک‌دا به ده‌ست هێنا.
هه‌روه‌ها بۆ یه‌که‌مین جار ئه‌ندامانی ئه‌م ئۆرکێستره توانیان به هاوکاری مامۆستایه‌کی ئامێر دروست کردنی مۆسیقا له سنه، ئامیری کۆنترباس دروست بکه‌ن، که ئه‌مه‌ش بۆ یه‌که‌مجار بوو له ئێران‌دا وه‌ها ئامێرێکی مۆسیقیایی دروست بکرێت.
کۆنسێرتی ئۆرکێستر فیلارمونیکی کوردستان له میانه‌ی ڕۆژانی ۱۵ و ۱۶‌ی ڕه‌شه‌مێ له هۆلی سینه‌ما به‌همه‌نی شاری سنه به‌ڕێوه ده‌چێت.
بۆچوونی ئێوە