مه‌سعوود بارزانی داوای ئازادکردنی ده‌میرتاش ده‌کات

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ دیدار له‌گه‌ڵ شاندی پارتی دیمۆکراتیکی گه‌لان داوای کردووه‌ که‌ به‌ زووترین کات سیاسه‌توانانی کوردی تورکیا له‌وانه‌ ده‌میرتاش له‌ زیندان ئازاد بکرێن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر لە باس نیوز، ئه‌حمه‌د تورک لە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند:  لەبارەی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە و پەرلەمانتار و سەرۆک شارەوانییەکانەوە کە زۆرینەیان ئێستا لە زیندانەکانی تورکیا دان، هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاندووە و داوای ئازادکردنیان دەکات.

وتیشی: "ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە پرۆسەی ئاشتی هەبێت. سیاسەتمەدارانی کورد سیاسەتێکی بەرفراوان بکەن بۆ ئەوەی لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سوودمەند بن. ئێمە بۆ ڕۆژی ئەمڕۆ ئازادکردنی دەمیرتاش و هاوڕێکانی بە زەحمەت دەبینین، بەڵام بێ هیوا نین."

 لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ئاماژەشیدا کە ئەمڕۆ گۆڕانکاری گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرچاو دەکەوێت، بۆ کوردان گرنگە کە بە ڕێگەی دیپلۆماسی کار بۆ مافەکانی خۆیان بکات و لەنێو سیاسەتمەدارانی کورددا یەکێتیی فیکر و ڕامانی خۆیان یەک بخەن. پێویستە ئەو سیاسەتە هەبێت“.

News Code 8508

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =