به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له CNNturk، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا ڕایگه‌یاند که دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت ده‌توانن وانه‌ی زمان و ئه‌ده‌بی فارسی بۆ ئه‌و خوێندکارانه‌ی داوای ده‌که‌ن، ڕێبخه‌ن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا وانه وتنه‌وه‌ی به سێ زمانی دیکه‌ی به سیستمی په‌روه‌رده‌ی خۆی زیاد کردووه که بریتین له زمانی فارسی، زمانی ئۆردوو و زمانی کۆریایی. له‌مه به‌دوا ئه‌و خوێندنگانه‌ی که خوێندکاره‌کانی داوای فێربوونی ئه‌م سێ زمانه بکه‌ن، ده‌توانن وانه‌ی ئه‌م زمانانه به ئاسانی ڕێبخه‌ن.
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا له لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌ته‌وه‌یی په‌روه‌رده‌ی تورکیاوه ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغان کرا بوو که دواجار واژۆ کرا و له‌مه به‌دوا ئه‌م سێ زمانه له خوێندنگاکانی تورکیا به فه‌رمی ده‌وترێته‌وه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که وانه وتنه‌ی زمانی کوردی له تورکیا قه‌ده‌غه‌یه و ته‌نانه‌ت که‌رتی تایبه‌تیش بۆی نییه ناوه‌ندی فێرکاری زمانی کوردی له شاره کوردییه‌کانی تورکیا بکاته‌وه.
بۆچوونی ئێوە