کۆڕی لێکدانه‌وه‌ی زمانی کوردی له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو

کۆڕی لێکدانه‌وه‌ی زمانی کوردی به‌ هاوکاری باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌ هه‌ولێر، ئاکادمیای کوردی و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، کۆڕی لێکدانه‌وه‌ی زمانی کوردی به‌ هاوکاری باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ برد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م کۆڕه‌ ئێواره‌ی دوێنی کاتژمێر، ۳ی ئێواره‌ و له‌ هۆڵی مه‌لا مه‌حموود بایزیدی، ته‌لاری ئاکادمیای کوردی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌م کۆڕه‌دا، دوکتور عه‌بدولفه‌تاح بۆتانی، مامۆستای کوردناسی له‌ عێراق بابه‌تێکی له‌ سه‌ر ناونیشانی (سه‌راتان، مێژوو و ئاسۆ) پێشكه‌ش کرد.

هه‌روه‌ها دوکتور ئیسماعیل شه‌مس، پسپۆڕی کوردناسی له‌ ئێران وتارێکی له‌ ژێر ناوی (دوێنێ، ئه‌مڕۆ و به‌یانی) پێشکه‌ش کرد.

خاتوو دوکتور سپێده‌ که‌ریمیش بابه‌تێکی ئاکادیمی سه‌باره‌ت به‌ هه‌نگاوه‌کانی به‌ره‌و زمانێکی ستاندارد ڕۆیشتنی پێشکه‌ش کرد.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ کۆتایی ئه‌م کۆڕه‌دا به‌شداربووانی به‌رنامه‌که‌ به‌ پرسیار ڕا و بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ زمانی کوردی و بابه‌ته‌ پێشکه‌ش کراوه‌کان خسته‌ به‌رده‌ست.

News Code 8440

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =