ئامانجی کۆڕبه‌ندی فەلەستین لە تاران، پاڵپشتی لە بەرخۆدانە

یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد کە کۆڕبه‌ندی ئینتفازەی فەلەستین لە تاران بە ئامانجی پاڵپشتی لە بەرخۆدان بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەشەمین کۆڕبه‌ندی نێودەوڵەتی بزووتنه‌وه‌ی فەلەستین لە حاڵێکدا ٣ و ٤ ی ڕەشەمە لە تاران بەڕێوە دەچێت و تیایدا نوێنەرانی پارلەمانەکان، دەزگا هەواڵدەریەکان و نوێنەرانی کۆمەڵگە مەدەنیەکان لە وڵاتە جیاوازه‌کان بەشدارن کە هەر یەک بە پێی بەرپرسیارێتیەک کە هەیانە دەتوانن و ئەبێ سەرچاوەی ئاسەوار لە بواری کارکەردی خۆیانەوە بن. کۆمەڵگا و وڵاتی فەلەستین و دوابەدوای ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ئەزموونێکی تاڵ تێدەپەڕێنن و ئەم پرسە، بەرپرسایەتیەکی قورس دەخاتە سەر ئەستۆی یەکە بە یەکەی مرۆڤەکان و بە تایبەتی بەرپرسانی دەوڵەتی، دەزگا هەواڵدەریەکان و لێکۆڵەران. لە لایەکی تریشەوە دەوڵەتە عەرەبیەکان، ئارمانی فەلەستینیان لە بیر چووەتەوە و لە جیاتی ئەوەی کە تواناکانی خۆیان لە ڕێگای ئازادی فەلەتین بەکار بهێنن، چه‌ندین ملیار دۆلار لە داهاتەکانی جیهانی ئیسلام بۆ کوشتنی موسڵمانان لە وڵاتانی سووریا، عێراق، یەمەن و بەحرەین خەرج دەکەن. ئەم دۆخەی ئێستا بووەتە هۆی ئەوەی کە یەکمایەتی ئازاد کردنی فەلەستین لە جیهانی ئیسلام و بەتایبەتی وڵاتە عەرەبیەکان بڕواتە پەراوێزەوە و ئەمەش بۆ خۆی ببێتە دەرفەتێک بۆ ڕژیمی زایۆنی تا بە دوند کردنی هێرشەکانی بە دوای یەک چاوی کردنەوەی پرسی مزگەوتی ئەقساوە بێت.

هەر لەم پێناوەدا و بۆ لێکدانەوەی گرینگایەتی بەڕێوەچوونی کۆڕبه‌ندی  بزووتنه‌وه‌ی فەلەستین لە گەڵ مەحموود زەهار ئەندامی باڵای بزووتنەوەی حەماسی فەلەستین وتووێژمان کرد کە بەم شێوەیە بوو:

سەبارەت بە گرینگایەتی بەڕێوەچوونی کۆڕبه‌ندی  پاڵپشتی لە بزووتنه‌وه‌ی فەلەستین و کاریگەری ئەم کۆڕبه‌ندە لە گەڕاندنەوەی پرسی فەلەستین بۆ یەکمایەتیەکانی جیهان ی ئیسلام راتان چیە؟

لیژنەی حەماس بە هۆی بەسراو بوونی ڕێگای رەفەحەوە نەیتوانی لەم کۆڕبه‌ندەدا بەشدار بێت. ئەم کۆڕبه‌نده‌ بە پێی بیری بەرز و بە لە سەر برایەتی موسڵمانان بە ئامانجی پاڵپشتی لە بەرخۆدان و میکانیزمی پێوەندیدار بە پرسی فەلەستین بەرانبەر داگیرکەران، بەڕێوە دەچێت. ئێمە داوان کردووە کە ئەم کۆڕبه‌ندە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت، ئەو بڕیارانەی کە لە ڕێگای سەقامگیری پرسی بەرخۆدان بەرانبەر دەس درێژیەکانی ئیسرائیل پێوشوێنگیری بکرێت و بەڕێوە بچیت تا بەمک شێوەیە قازانجێک کە مەبەستە ببرێت.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، مۆدیلی ڕێفراندۆمی گشتی وەکوو ڕێک ترین ڕێگاچارە بۆ پرسی داگیرکردنی فەلەستین هێناوەتە ئاراوە،ڕای ئێوە لەم بارەیەوە چیە؟

ئەبێ ڕوون بکرێتەوە کە ئەم ڕێفراندۆمە لە فەلەستین و یا دەرەوەی فەلەستین بەڕێوە بچێت چونکوو خەڵکی فەلەستین خۆیان لە چەند ناوچەدا دابەش بوون. بڕێکیان لە غەزە، بڕێکی تریان لە لای ڕۆژاوا، بڕێکیان لە وڵاتە داگیر کراوەکانی ١٩٤٨، بڕێکی تریان لە ئۆردۆن و لوبنان، سووریا و تەواوی دنیا. بەڕێوە بردنی ئەم بیرە لە بەڕێوە بردندا ئەستەمە بەڵام ئێمە لە بەدەست هێنانی مافی خۆمان دەست هەڵناگرین و لە بستێک خاکی خۆمان لانادەین. شکستی دانوستانەکان لە ساڵانی دواییدا نیشانەی گرینگایەتی بەرخۆدان بەرانبەر بەربالوی شارۆچکەکان و هاتنی جەنایەتکارەکان بۆ مزگەوتی ئەقسایە. مافی ئێمە نەگۆرە و لێی چاو ناپۆشین.ئەگەری هەیە بڕێ لە دەوڵەتەکان خەریکی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیلدان و هەوڵ دەدەن بۆ شڵەژاندنی گشت پرسی.

هۆکاری ئاسایی کردنەوەی پێوەندی بڕێ لە وڵاتە عەرەبیەکان لە گەل ڕژیمی زایۆنی لە ساڵانی دوایی دا چیە و ئایا ئەم وڵاتانە شتێک دەستان دەکەێت لە ئەو پێوەندیە؟

ئەم پێوەندیە هیچ دەسکەوتێکی نابێت و هەڵوێستی بڕێ دەوڵەتەکان لە گەڵ خەڵکی ئەو دەوڵەتانە جیاوازە. خەڵکی جیهانی ئیسلام و جیهانی عەرەب لە گەڵ پرسی فەلەستیندان. کاتێک کەسێک دێتە مەیدانەوە، لە حاڵێکدا نوێنەری ئەو خەڵکە نیە، دەچنە نێو پرۆسەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیلەوە و وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکیش گوشار دەخەنە سەر وڵاتانی عەرەبی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیل. ئەمە خۆی پرسێکی گرینگ و سەرەکی نیە و خەڵک لە گەڵ فەلەستیندان.

ڕای ئێوە لە سەر دیداری نەتانیاهۆ و ترامپ و بە گشتی سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا بەرانبەر فەلەستین و بە تایبەتی قسەکانی سەبارەت بە گواستنەوەی باڵوێزی ئەمریکا لە ڕژیمی زایۆنی لە تێلاڤیڤەوە بۆ قودس چیە؟

ترامپ لەم قسانە خۆی بوارد چونکوو ڕۆژاواییەکان وتیان کە ئەو کارە، موسڵمانان هان دەدات و ئەگەری هەیە بۆ هەبوونی ئیسرائیلەکان لە ناوچەکەدا زەرەری هەبێت. گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس یا جولان هەر ناوچەیەکی تر، داگیرکاریە و لە سەر ئەو باوەرەین کە داگیرکاری لە باکوور تا باشووری فەلەستین لەناودەچێت. قودس وەکوو گەزەیە و شوناسەکەی بە گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئەو شوێنەوە بۆ شوێنکی تر گۆڕان بەسەریدا ناهێنێت بەڵام ئەگەر ئەو کارە بکرێت، بەرنامەی ئێمە، بەرخۆدان و ئازاد کردنی تەواوی فەلەستینە کە لە سوورەی ئەسرا ئاماژەی پێ کراوە. ئێمە بۆ شتی بچووک کات بە فیڕۆ نادەین بەڵام گواسنەوەی باڵوێزخانە ئەبێتە هۆی بە زەح،ەت  کەوتنی وڵاتە ئیسلامیەکان کە لەگەڵ ئەمریکا هاوکاری دەکەن. پرسی بەرخۆدان ناگۆڕدرێت بەڵکوو تەندتر دەبێتەوە. گواستنەوەی بەڵوێزخانە نامانترسنێت بەڵکوو باهێزترمان دەکاتەوە.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی یەحیا سنوا وەکوو جێگری ئیسماعیل هەنیە لە غەزە و سیاسەتەکانی لە شەڕ لە گەڵ ڕژیمی داگیرکەری قودس چۆن دەبێت؟

بەرنامەی هەر هەموومان خۆڕاگریە و ئەم گۆرانەش لە بەر ئەوە بوو کە بە پێی یاسای ئێمە، یەک کەس ناتوانێت زیاتر لە ٢ قۆناغ لە پۆستێک بمێنێتەوە و ئەبێ بگۆڕدرێت. بەم پێیە ئەم گۆڕابە کاریگەری لە سەر پلانەکانمان دانانێت.

News Code 8383

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =