کۆنفڕانسی مۆنیخ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران تاوتوێ دەکات

بابەتی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران لەو میحوەرانەیە کە بەشداربووانی کۆنفرانسی ئەمنیەتی مۆنیخ لە دوایین ڕۆژی ئەو کۆبوونەوە لە سەری باس دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕادیۆ ئەڵمانیا، بەشداربووانی کۆبوونەوەی کۆتایی کۆنفرانسی ئەمنیەتی مۆنیخ بڕیارە سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران وتووێژیان بکەن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە ئەم کۆنفرانسە ئەمنیەدا بەشدارە و لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا لە گەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی وڵاتە جیاوازەکانی بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە گفتوگۆی کردووە.

لە لایەکی دیکەشەوە، مایک پنس جێگری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆنفراسی مۆنیخ ڕایگەیاند کە ترامپ دڵنیاتان دەکاتەوە کە ئێران هەرگیز دەستی ناگاتە چەکی ناڤۆکی کە بتوانێت ببێتە هەڕەشەیەک بۆ سەر ناتۆ.

News Code 8350

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =