ئیسلام سەرچاوەی تیرۆریزم نییە

سەرۆکی ئەڵمانیا لە وتارەکەیدا لە کۆنفرانسی ئەمنیەتی مۆنیخ بە ئاماژە بە گەڵاڵەی قەدەغە کردنی چوونی هاووڵاتیانی ٧ وڵاتی موسڵمان بۆ ئەمریکا ئاشکرای کرد: بە رای من ئیسلام سەرچاوەی تیرۆریزم نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکێل سەرۆکی ئەڵمانی لە وتارەکەی ئەمڕۆی خۆیدا لە کۆنفرانسی ئەمنیەتی مۆنیخ بە ئاماژە بە گەڵاڵەی قەدەغە کردنی چوونی هاووڵاتیانی ٧ وڵاتی موسڵمان بۆ ئەمریکا وتی: من لە سەر ئەو باوەڕەم کە ئیسلام سەرچاوەی تیرۆریزم نییە.

سەرۆکی ئەڵمانیا لە بەشێکی تری قسەکانی سەبارەت بە پێوەندییەکانی ئەورووپا- ڕووسیا وتی: پێوەندیە دوو لایەنەکانی ئەورووپا- ڕووسیا بەردەوام لە گەڵ کێشەدا ڕووپەروویە و ئێستاش کێشەگەلێک ڕەچاو دەکرێت.

لە هەمان حاڵدا ئەبێ ئاماژە بە ئەو خاڵە بکرێت کە هاوکارییەکانی ئەورووپا و ڕووسیا دەتوانێت لە بواری بەربەرەکانێ لە گەڵ تیرۆریزمدا کاریگەر بێت.

مێرکێل هەروەها ئاشکرای کرد کە ئەڵمانیا تا جێگایەک کە ڕیگای هەبێت لە درێژەی دابین کردنی ئامانجەکانی ناتۆ هەنگاو هەڵدەگرێت.

پەنجا و سێیەمین کۆنفڕانسی ئەمنیەتی مۆنیخ ڕۆژی ڕابردوو لە ئەڵمانیا کاری خۆی دەستی پێکرد و کۆبوونەوەکە تا بەیانی درێژەی هەیە.

News Code 8325

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =