هێزەکانی ئێمە لە سووریا نەبن، سنوورەکانی ئێران ئەمن نابێت

دەبیری مەکۆی دیاری کردن بەرژهوهندییەکانی ئێران وتی: برێ کەس دەڵێن ئەگەر لە شەڕی ئابووری بە سەر دەبەن بۆچی هێزەکانتان دەنێرنە سووریا و عێراق. پێیان دەڵێین ئەگەر هێزەکانی ئێمە نەبن نائەمنی دەگاتە سنوورەکانی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەر لەشکەر پاسدار موحسن ڕەزایی وتی: دژمنانی ئێران ڕێگای گەمارۆی ئابووریان گرتووەتە بەر تا ئێمە پێش نەکەوین. هەم دەوڵەتی دیمۆکراتی ئەمریکا و هەم دەوڵەتی ترامپ بە گەمارۆ ئەیانەوێت بەرمان پێ بگرن تا وڵات پێش نەکەوێت. نایانەوێت مووشەک و ئۆتۆمبیلی نەتەوەیی مان بێت.

ناوبراو زیادی کرد: برێ کەس دەڵێن ئەگەر لە شەڕی ئابووری بە سەر دەبەن بۆچی هێزەکانتان دەنێرنە سووریا و عێراق. پێیان دەڵێین ئەگەر هێزەکانی ئێمە نەبن نائەمنی دەگاتە سنوورەکانی ئێمەش.

وتیشی: پێیان دەڵێین کە ئابووری ئێمە ئەبێ لە ئەو سەری سنوورەکانەوە بێت. شتومەکەکانمان ئەبێ بچنە بازەڕەوە. ئابووری ئێمە خەریکە بە ئابووری دەرەکی لە ناو دەچێت. ئەوەی کە سامانمان دەفرۆشین و شتومەکی بیانیدەکڕین، و بازاڕەکانمان لە دەستی سەرمایەدانەرانی دەرەکیەوە هەیە جۆرێک داگیرکاری ئابووریە.

News Code 8320

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =