سه‌رۆکی هه‌رێم و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دیداریان کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفڕانسی جیهانیی مۆنیخ چاوی بە وەزیری دەرەوەی ئێران کەوت.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی لای ئێوارە لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

ئەم دیدارە لە پەراوێزی کۆنفڕانسی مۆنیخ ئەنجام دراوە و باسی چەندین بابەتی گرینگی ئێستای ناوچەکە و جیهانی تێداکراوە.

پێش ئەم دیدارە، زەریف لەگەڵ ئێستفان دیمیستۆرا، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووەوە.

News Code 8302

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =