ئەگەری ناردنی هێزی سەربازی ئەمریکا بۆ سووریا

هەواڵدەریی سی ئێن ئێن لە راپۆرتێکدا پاگەندەی کرد کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەگەری هەیە ناردن و جێگر کردنی هێزی پیادەی ئەمریکا بۆ باکووری سووریا پێشنیار بداتە سرۆک کۆمار.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵ مێهر لە سی ئێن ئێن، ئەو هەوالدەریە لە ڕاپۆرتێکی نوێ دا پاگەندەی کرد کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەگەری هەیە بە مەبەستی شەڕ لە گەڵ داعش گەڵاڵەیەک پێشکەشی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بکات کە بە هۆیەوە، بۆ یەکەم جار هێزە تاکتیکی و پیادەکانی ئەمریکا بنێردرێنە باکووری سووریا.

شیاوی باسە کە دەوڵەتی ئۆباما هەرگیز بیری ناردنی هێزە پیادەکانی بە هۆی ئەگەری مەترسیەوە قبووڵ نەکرد. بەڵام پەسەند کردنی ئەو گەڵاڵەیە نیشاندەری گۆڕانی قووڵی ستراتیژی ئەمریکایە.

لە باسەکانی تری نێوان بەرپراسنی ئەمریکا ئەوەیە کە بەرز بوونەوەی هاوکاریەکان لە گەڵ ڕووسیا و پڕ چەک کردنی گرووپە کوردەکان کە لە لایەن واشنتۆنەوە پاڵپشتی دەکرێن ببێتە هۆی تووڕە کردنی بەرپرسانی تورکیا.

News Code 8287

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =