هه‌ڵبژارده‌ی زۆرانی ئێران هه‌ڵبژارده‌ی تورکیا تێکشاند

هه‌ڵبژراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی زۆرانی ئازادی ئێران له‌ شاری کرماشان له‌ یه‌که‌مین یاری خۆیدا له‌ جامی جیهانی و له‌ دژوارترین دیداری دا له‌ قۆناغی گرووپی توانی تورکیا تێکبشکێنێت.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی زۆرانی ئازادی ئێران به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ ۲۸ی رێبه‌ندان، هه‌ڵبژارده‌ی زۆرانی ئازادی ئێران له‌ یه‌که‌مین دیداریدا و له‌ گرووپی ب پێشبڕکێیه‌کانی جامی جیهانی زۆرانی ئازد له‌ شاری کرماشان  به‌ ئه‌نجامی ۸ به‌رانبه‌ر به‌ سیفر هه‌ڵبژارده‌ی تورکیای برده‌وه.

هه‌روه‌ها دیداری هه‌ستیاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئازه‌ربایجان و ڕووسیا له‌ گرووپی ئا به‌ ئه‌نجامی ۴ به‌رانبه‌ر به‌ ۴ و خاڵی ته‌کنیکی ۳۲ به‌رانبه‌ر به‌ ۲۹ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئازه‌ربایجان کۆتایی هات.

ئه‌مرۆ پاش نیوه‌ڕۆ ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتی هیند دیدار ده‌کات.

News Code 8282

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =