ئیتنیکەکانی ئێران دەرفەتێکی پڕبایەخن بۆ وڵات

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد: ئەمساڵ ۲۲ ی ڕێبەندان بۆ وڵات بووە ئابڕوو؛ زمانم ناتوانێ سپاسی ئەم گەلە بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ۲۷ ی ڕێبەندان ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، لەگەڵ هەزاران کەس لە خەڵکی ئازەربایجان دیداری کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم دیدارەدا وتی: ئامادەبوونی گەلی ئێران لە ڕێپێوانی ۲۲ ی ڕێبەندان بووە ئابڕووی شۆڕش و نیزام و ئێران"، ڕایانگەیاند:ئەمریکا دەیەوێت بە دووپات کردنەوەی هەڕەشە و شەڕی سەربازی، بەرپرسانی وڵات لە گۆڕەپانی شەڕی ڕاستەقینە واتا شەڕی ئابووری لابدەن، بەرپرسان هۆشیار بن و هەموو تواناییەکانیان بۆ چارەسەریی کێشەی بێکاری، ڕکوود و مەندی، گرانی و هەڵاواردەیی چڕبکەنەوە.

وتیشیان: ئەمساڵ نەک تەنیا سەرچاوە ناوخۆییەکان باسی بەشداریی بەشکۆی خەڵک دەکەن بەڵکوو دوژمنانی شۆڕشیش دانیان بەوەدا ناوە و زمانی من کورتە لە سپاس کردنی ئەم گەلە.

ئەوەشیان وت کە زۆربەی بەشداربووانی ڕێپێوانی ۲۲ ی ڕێبەندان ئەو چینەن کە سەردەمی ڕەشی تاغووتیان نەدی بەڵام بە هەست و مەعریفەت و ڕۆشنبیری هاتنە شەقامەکان.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕاشیانگەیاند:جۆراوجۆری ئیتنیکەکان وەک تورک، فارس، لۆرد، کورد، عەرەب و بەلووچ دەرفەتێکی پڕبایەخە بۆ ئێران.

وتیشیان: دوژمن هەمیشە چاوی تەماحی بڕیوەتە دروست کردنی دووبەرەکی لە نێوان ئیتنیکەکان و بە خەیاڵی خۆی دەیەوێت قڵیش لە وڵات دروست بکات، لە حاڵێکدا کە هیچ قڵیشیک لە وڵاتدا نییە و خەڵک، یەکپارچە و یەکڕیزن.

 ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژە بە خۆڕاگری ئیتنیکە گەورەکانی ئێران ولە هەموویان زیاتر خەڵکی ئازەربایجان لە بەرانبەر سیاسەتە دزێوەکانی دوژمنان، کۆچکردوو مەولەوی عەبدولعەزیز ساداتی لە زانایانی گەورەی سوننەی بەلووچ، کۆچکردوو شەهید شێخولئیسلام لە زانایانی سوننەی سوننەی کوردستان و هەروەها سەرداری گەنج و عەرەبی خووزستانی شەهید عەلی هاشمی وەک نموونەی ئەم بزووتنەوە یەکڕیزە لە بەرگری لە ئیسلام و شۆڕش زانی و وتیان: گەلی ئێران یەکگرتوو، یەکڕیز هاودڵە.

News Code 8276

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =