هه‌ندێ لایه‌ن خۆپیشاندانه‌کانی به‌غدا به‌ لاڕێدا ده‌به‌ن

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی کرد: ئێمه‌ پشتیوانی له‌ خۆپیشاندانی ئارام ده‌که‌ین، به‌ڵام بڕێک له‌ گرووپه‌کان خۆپیشاندانه‌کان به‌ لاڕێدا ده‌به‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ المیادین، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ ئۆپراسیۆنی دژه‌ تیرۆر درێژه‌ی ده‌بێت.

عه‌بادی له‌ درێژه‌دا جه‌ختی کرد: له‌ ئێستادا یه‌که‌مایه‌تی ئێمه‌ ئازاد کردنی هه‌موو عێراقه. ئێمه‌ پشتیوانی له‌ خۆپیشاندانی ئارام ده‌که‌ین، به‌ڵام هه‌ندێ له‌ گرووپه‌کان خۆپیشاندانه‌کان به‌ لاڕێدا ده‌به‌ن. تێکدانی دۆخه‌که‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌ڕی دژ به‌ داعش ده‌بێت، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا بڕێک له‌ لاوه‌کان له‌گه‌ڵ پۆلیس پێکداهه‌ڵپرژاون که‌ نابێت دووباره‌ ببێته‌وه.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا زیادی کرد: مووشه‌ک گرتن له‌ به‌غدا جه‌نایه‌ته‌ و له‌مباره‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌مان ده‌ستپێکردووه‌ و ناهێڵین جارێکی دیکه‌ ئه‌مه‌ دووباره‌ ببێته‌وه.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ترامپ به‌ڵێنی داوه‌ که‌ به‌دوادا چوون بۆ یاسای قه‌ده‌غه‌ی هات و چووی عێراقییه‌کان بۆ ئه‌مریکا بکات و ئه‌م کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بکات، ئه‌م فه‌رمانه‌ له‌ جێگه‌ی خۆی نه‌بوو.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی پێشوودا له‌ به‌غدا به‌ هه‌زاران که‌س له‌ لاینگره‌کانی موقته‌دا سه‌در ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کانی به‌غدا و ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ شه‌ڕ و پێکدادان له‌ نێوان خه‌ڵک و پۆلیسی به‌غدا دروست ببێت و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه‌ ۴ که‌س کوژران و ۳۲۰ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها به‌ پێی ئاماره‌کان ۸ هێزی پۆلیسیش کوژراو و بریندار بوون. موقتدا سه‌در ڕایگه‌یاند که‌ پشتیوانی له‌ توندوتیژی ناکات و خۆپیشاندانه‌کان ده‌بێت ئارام به‌ڕێوه‌ بچێت.

News Code 8257

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =