تورکیا ناوچەی ئەمن لە سووریا دروست دەکات

سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بە بەرفراوان بوونەوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی سوپای ئەم وڵاتە لە سووریا ڕایگەیاند کە ئەنقەرە دەیەوێت ناوچەیەکی ئەمن لەم وڵاتە عەرەبیە دروست بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئۆپراسیۆنی قەڵغانی فورات زیاتر پەرە پێدەدن و شارەکانی مەنبەج و ڕەقەش ئامانجەکانی دیکەی سوپای تورکیان.

 ئەردۆغان کە ئێستا سەردانی  بەحرەینی کردووە، وتی: ناوچەی ئەمن رووبەرێکی 4 بۆ 5 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆش دەبێت لە سووریا کە پێویستە دیاری بکرێت وەک ناوچەی دەژەفڕین.

 سوپای تورکیا لە ئیستادا لە خاکی سووریادایە و خەریکی ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی سەربازیە و دیمەشق دژی ئەم ئۆپراسیۆنەیە.

News Code 8219

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =