رێژەی کوژراوەکانی سوپای تورکیا لە سووریا به‌زر بووه‌وه‌

سوپای تورکیا ڕۆژی ڕابردوو لە کوژران و بریندار بوونی لانی کەم دوو سەربازی خۆی لە ڕەوتی پێکدادان لە گەڵ داعش لە باکووری سووریا هەواڵی داوه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر لە حوڕییەت، لە ڕەوتی پێکدادانی هێزەکانی تورکیا لە گەڵ تیرۆریستەکانی داعش لە باکووری سووریا، لانی کەم سەربازێکی ئەو وڵاتە کوژرا و سەربازێکی دیکەش بریندار بوو.

لە ڕاگه‌یێندراوێکی لیژنەی گشتی هێزەکانی تورکیا پاگەندە کراوە کە لە ڕەوتی ئەو ئۆپراسیۆنەدا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لانی کەم ٤٣ تیرۆریستی داعش بێ چەک کراون.

بە پێی ئەو بەیاننامەیە هەروەها ٢٤٥ خاڵی ژێر دەستی داعش کراونەتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی هێزەکانی تورکیا و دژبەرانی دەوڵەتی سووریا کە بریتین لە گیان په‌نا، بنکەکانی فەرماندەیی و ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان.

News Code 8167

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =