بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، بە پێی ڕاگەیاندنی سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا، ئەم وڵاتە لە ڕێکەوتی ١٦ ی ئاپ گشت پرسی چاکسازی یاسای بنەڕەتی بەڕێوە دەبات.
گەڵاڵەی چاکسازی یاسای بنەڕەتی تورکیا بە پێشنیاری پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە لە پەرلەمان هێنرایە ئاراوە و پاش هەوراز و نشێوەی زۆر و پەسەند کردن بۆ واژۆ ڕەوانەی لای سەرۆک کۆماری کرا و ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕۆژی ڕابردوو(هەینی ٢٢ ی ڕێبەندان) پەسەندی کرد.
بەشی سەرەکی چاکسازی یاسای بنەڕەتی تورکیا پێوەندی بە گۆڕانی سیستەمی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە و گۆڕانی لە سیستەمی پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆکایەتیە.
بە پێی یاسای نوێ، سەرۆک کۆمار، هێزی هێنانە سەرکار و لە کار لابردنی وەزیرەکانی دەبێت، جێگرەوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانیش یەک یا چەند ڕاوێژکار بۆ سەرۆک کۆمار دەبێت.
گەڵاڵەی نوێ، بەستێن بۆ بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و پارلەمانی لە یەک کاتدا دروست دەکات.
بە وتەی شرۆڤەکاران، ئەم گەڵالە ئیزن دەداتە ئەردۆغان تا ساڵی ٢٠٢٩ و بۆ دوو قۆناغی بەردەوامی دیکە سەرۆک کۆمار بمێنێتەوە.
بۆچوونی ئێوە