ئه‌مریکا ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران جێبه‌جێ ده‌کات

به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا وتی: له‌و دیدارانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی نوێی ئه‌مریکا بووم، جارێکی دیکه‌ دڵنیا کرامه‌وه‌ که‌ واشنتۆن به‌ ته‌واوه‌تی به‌رجام جێبه‌جێ ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، فدریکا موگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند: له‌و دیدارانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی نوێی ئه‌مریکا بووم، جارێکی دیکه‌ دڵنیا کرامه‌وه‌ که‌ واشنتۆن به‌ ته‌واوه‌تی به‌رجام جێبه‌جێ ده‌کات.

موگرینی زیادی کرد: ئامانجی سه‌ره‌کیم له‌ ڕۆیشتن بۆ واشنتۆن گفتوگۆ  و دانوستان بووه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی نێوان ئێران و پێنج زلهێزه‌ جیهانییه‌که‌، به‌ تایبه‌ت ئه‌مریکا که‌ له‌ ساڵی ۲۰۱۵ واژۆ کرا، به‌ پێی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران به‌ هۆی ڕاوه‌ستانی به‌رنامه‌ ناڤۆکییه‌که‌ لاده‌برێت.

به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا جه‌ختی کرد که‌ ڕه‌هه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ گرنگی یه‌کجار زۆری هه‌یه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ چه‌ند وڵاتێکی وه‌ک چین و ڕووسیا نیگه‌رانن له‌وه‌ی که‌ دۆناڵد ترامپ له‌م ڕێککه‌وتنه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ بکشێته‌وه‌.

به‌ڵام موگرینی یه‌ک ڕۆژ دوای دیدار له‌گه‌ل به‌رپرسانی نوێ ئه‌مریکا وتی: من له‌ نێوان ئه‌م دیدارانه‌ که‌ ئه‌نجامم داوه‌، جارێکی دیکه‌ دڵنیا بوومه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا پێبه‌ند ده‌بێت به‌ به‌رجام.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ده‌وڵه‌تی ترامپ ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ سه‌باره‌ت به‌ گۆڕینی نوێنه‌ری ئه‌مریکا له‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا و له‌به‌رچاو گرتنی سیاسه‌تێکی دیکه‌ بۆ بازه‌رگانی کردن له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا هیچ بڕیارێکی نوێی نه‌داوه‌.

موگرینی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ ڕووسیا دا و وتی: ئه‌مریکاییه‌کان جه‌ختیان کردووه‌ته‌وه‌ که‌ ڕووسیاش ده‌بێت پێبه‌ند بێت به‌و ڕێککه‌وتنه‌ی ۲۰۱۵ی نێوان ئۆکراین، ڕووسیا، ئاڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا که‌ له‌ مینیسک واژۆ کراوه‌؛ ڕێککه‌وتنێک که‌ ده‌بێته‌ هۆی ڕاوه‌ستانی شه‌ڕ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکراین.

شایانی باسه‌ که‌ به‌رپرسانی ئه‌مریکا به‌رده‌وام ڕووسیایان به‌ پێشێل کردنی ڕێککه‌وتنی مینیسک تۆمه‌تبار کردووه‌، به‌ڵام ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ئۆکراین پێبه‌ند نه‌بووه‌ به‌م ڕێککه‌وتنه‌ و ئه‌وان پێشێلی ده‌که‌ن.

News Code 8143

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =