به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕێپێوانی ۲۲‌ی ڕێبه‌ندان و جه‌ژنی ساڵانه‌ی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ له ئێران به‌ڕێوه چوو، خه‌ڵکی تاران ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌یان له ۱۰ شه‌قامی جیاوازی شاری تاران ده‌ست پێ‌کرد و له کۆتاییدا له مه‌یدانی ئازادی تاران کۆبوونه‌وه.
خه‌ڵکی ئێران له ۳۸همین ساڵوه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی جارێکی دیکه درووشمی "سه‌ربه‌خۆیی، ئازادی و کۆماری ئیسلامی"یان له شه‌قامه‌کان هه‌ڵدایه‌وه.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی له ڕێوڕه‌سمه‌که‌ی تاران لێداوانی دا و وتی: ئێمه توانی ئه‌وه‌مان هه‌یه که به‌رنگاری هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌ر ئێران ببینه‌وه و ده‌بێت جیهان له جێگه‌ی هه‌ڕشه به زمانی ڕێز و که‌رامه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئێران قسه بکات.
ئه‌و زیادی کرد: حكومەتی ئێران كار دەكات بۆ بەدیهێنانی مافی هاوڵاتیەكانی و دەرفەتی هەلی كاری زیاتریش دابین دەكەین. ئێمه گرنگی زیاتر بە كەرتی ئابووری دەدەین و هەوڵی بەدیهێنانی مافەكانی هاوڵاتیانی وڵات دەدەین.
سه‌رۆک کۆماری ئێران ئاماژه‌ی دا که له دوای به‌رجامه‌وه به هه‌نارده کردنی نه‌وت زیاتر له ۲۰ ملیار دۆلار قازانجیان لە نەوتدا بەدەست هێناوە.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: بۆ یه‌که‌مین جار له‌م ساڵدا داهاتی هه‌نارده کردنی که‌ل و په‌لی نا-نه‌وتی له ئێران زیاتر له نه‌وت بووه و ئێمه له که‌رتی نا-نه‌وتی به نیسبه‌ت هه‌نارده کردنی نه‌وته‌وه ۹۰۰ ملیۆن دۆلار داهاتی زیاترمان له ساڵی ۱۳۹۵دا بووه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه که ئێمه له داهاتوویه‌کی نزیکدا چی دیکه پێویستمان به ئابووری نه‌وت وه‌ک جاران نامێنێت که دیسان گه‌ماڕۆی ئابووریمان بده‌ن.
شایانی باسه که جه‌ژنی پیرۆزی شۆڕشی ئیسلامی له سه‌رجه‌م شاره کوردنشینه‌کانی ئێرانیش به‌رز ڕاگیرا و خه‌ڵکی شاری سنه له شه‌قامی فیردۆسی، مه‌یدانی ئینقلاب، شه‌قامی ئیمام (د.خ) و سێڕیانی حه‌بیبی ڕێپێوانی خۆیان به‌ڕێوه برد.
شارەکانی دیکه‌ی ئێرانیش به ئاماده بوونی جه‌ماوه‌ری فراوانی شۆڕشی و ئیسلامی له گۆڕەپان و شەقامە سەرەکییەکانی ئه‌م شارانه یادی ۳۸ ساڵه‌یی سه‌رکه‌وتنی کۆماری ئیسلامیان به‌رز ڕاگرت.
بۆچوونی ئێوە