ڕێپێوانی ۲۲ی ڕێبه‌ندان لە کوردستان ده‌ستی پێ کرد

ڕێوڕه‌سمی ڕێپێوانی سی و هه‌شتوومین ساڵیادی سه‌رکه‌وتنی کۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ند خوله‌کێک به‌ر له‌ ئێستا و هاوکات لەگەڵ سەرانسەری ئێران لە شارەکانی پارێزگای کوردستانیش ده‌ستی پێ کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ هەینی 22ی ڕێبەندان ڕێپێوانی جەماوەری خه‌ڵکی ئێران له‌ سێ و هه‌شتومین ساڵیادی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له‌ هه‌موو شاره‌کانی ئێران ده‌ستی پێ کردووە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ هه‌موو شاره‌کاندا به‌ سه‌دان هه‌زار که‌س به‌شداریان کردووه‌ و خه‌ڵکی ده‌یانه‌وێت جارێکی دیکه‌ پشتیوانی خۆیان بۆ شۆڕشی ئیسلامی ئێران به‌ جیهان نیشان بده‌ن.

ئه‌مڕۆ بڕیار وایه‌ که‌ خه‌ڵک له‌ کۆتاییدا له‌ ۴ هه‌زار شوێن و گۆڕه‌پانی شاره‌کانی ئێران کۆببنه‌وه‌ و زیاتر له‌ ۶ هه‌زار وێنه‌گر و هه‌واڵنێر له‌ ناخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌م ڕێپێوانه‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌گوازنه‌وه‌.

له‌ شاری تاران بڕیار وایه‌ وه‌ک ساڵانی پێشوو، سه‌رۆک کۆماری ئێران، حه‌سه‌ن ڕۆحانی قسه‌ بکات و ڕا و بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌کانی ڕۆژ و شۆڕشی ئیسلامی له‌ سی و هه‌شتومین ساڵی سه‌رکه‌وتنیدا ڕابگه‌یه‌نێت.

هاوکات لە پارێزگای کوردستانیش خەڵک لە هەموو چین و توێژەکان بەشداریی بەشکۆیان بووە لە ڕێپێوانەکەدا.

News Code 8127

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =