ئه‌میندارى گشتى حزبوڵای عێراق له‌ به‌سره تیرۆر کرا

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى له‌ پارێزگاى به‌سره‌ ڕایگه‌یاند که‌ له‌ ئه‌نجامى هێرشێكى چه‌كدارى، ئه‌میندارى گشتى حزبوڵای عێراق له‌ به‌سره تیرۆر کراوه.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، میدیا عێراقییه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌ باسم سافی، ئه‌میندارى گشتى حزبوڵای عێراق له‌ به‌سره، شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن چه‌كدارانى نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ى حه‌یانییه‌ له‌و‌ پارێزگایه‌‌ كراوه‌ته‌‌ ئامانج.

باسم سافی دوای بریندار بوونی و گه‌یشتن به‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه.

باس نیوز له‌مباره‌وه‌ نووسی: ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه‌ ئۆتۆمبیلێكى جۆرى "نیڤارا"یان پێبووه، له‌ ناوچه‌ى حه‌یانییه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى به‌سره‌ ته‌قه‌یان له‌ ئه‌میندارى حزبوڵای عێراق كرد، به‌ڵام دواى گه‌یاندنى به‌ نه‌خۆشخانه، گیانى له‌ده‌ست دا.

سافی پێشتر سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌سره‌ بوو.

News Code 8115

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =