جه‌هه‌په‌ پارتێکی تیرۆریستیه‌

سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌خنه‌ی له‌ حزبه‌ دژبه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا گرت وتی: ئه‌مانه‌ له‌ لایه‌ن په‌که‌که‌ و گوله‌نه‌وه‌ پشتیوانی ده‌کرێن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ حوڕیه‌ت، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا گه‌وره‌ترین حزبی دژ به‌ ده‌وڵه‌تی تورکیای به‌ تیرۆریست ناو برد چون دژی گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیایه.

ئه‌مه‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ که‌ بینالی یه‌لدریم وه‌ها به‌ ئاشكرا و به‌ توندی پارتی گه‌لی کۆماری خوازی تورکیا ئیدانه‌ ده‌کات و تۆمه‌تباری ده‌کات به‌ پشتیوانی کردن له‌ تیرۆریست و ڕه‌نگه‌ هه‌مان چاره‌نووسی هه‌ده‌په‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌م پارته‌ش بکات.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ یه‌لدریم وتی: کێ دژی گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیایه؟ ڕوونه‌ په‌که‌که‌ و فتۆ (گوله‌ن). ئه‌وان تیرۆریستن و دڵنیا بن ئێمه‌ ئه‌وان به‌ هه‌رچی بڵێن نا، ده‌ڵێین به‌ڵێ. ئایا که‌سی دیکه‌ش هه‌یه‌ به‌م هه‌موار کردنه‌وه‌ بڵێت نا؟ ئه‌وه‌تا هه‌ده‌په‌ و پارتی کۆماری خوازی گه‌له، وا دیاره‌ ئه‌م دوو پارته‌ هه‌ر دووکیان یه‌ک چاره‌نووسیان هه‌یه‌ و ئه‌ویش به‌و ئاقاره‌دا ده‌ڕۆن که‌ ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌کان به‌هێز بکه‌ن.

ئه‌و هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی قسه‌کانی خۆیدا جه‌ختی کرد: پارتی گه‌لی کۆماری خوازی ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت هه‌مان چاره‌نووسی گرووپه‌ ده‌رکراوه‌کانی هه‌بێت، ئێمه‌ هه‌ده‌په‌ و فتۆ و په‌که‌که‌مان له‌ یه‌ک خشته‌دا داناوه‌ چون ده‌نگی به‌ڵێ به‌ گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا ده‌ده‌ین.

ئه‌و له‌ کۆتاییدا وتی: پارتی کۆماری خواز با جوان بزانێت؛ ئێوه‌ ناتوانن ده‌نگی خه‌ڵک پشتیوانی کردن له‌م گرووپه‌ تیرۆریستیانه‌ به‌ ده‌ست بێنن.

News Code 8079

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =