هۆشداریی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ عێراق

باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ عێراق سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری هێرش له‌ ڕۆژانی داهاتوو له‌ ئۆتله‌کانی شاری به‌غدا هۆشداری دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی سومرییه‌ نیوز، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ عێراق ڕۆژی دووشه‌مه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری هێرش له‌ ڕۆژانی داهاتوو له‌ ئۆتله‌کانی شاری به‌غدا هۆشداری دا. 

باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌ سیاسه‌ته‌ ئه‌منییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ ڕه‌نگه‌ له‌ هه‌ر دۆخێک و چرکه‌یه‌کدا بگۆڕدرێت، به‌ بێ ئه‌وه‌ی پێشتر ڕامانگه‌یاند بێت.

ئه‌م باڵوێزخانه‌یه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی خۆی که‌ له‌ فه‌یسبووک بڵاوی کردووه‌ته‌وه‌، نووسیویه‌تی که‌ چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ که‌ مه‌ترسی ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و ئۆتلانه‌ی به‌غدا که‌ هاووڵاتیانی بیانی تێیدا نیشته‌جێ ده‌بن.

باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌غدا زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ له‌ سه‌ر فه‌رمانبه‌ره‌کانی خۆی به‌ جدی وه‌رده‌گرێت و هه‌ر هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ده‌بێت له‌ کاتی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ باڵوێزخانه‌کان ڕێکاره‌ ئه‌منییه‌کان له‌به‌رچاو بگرن.

ئه‌مریکا له‌ سه‌رتای مانگی ڤێرییه‌وه‌ هۆشداری به‌ شارۆمه‌ندانی خۆی داوه‌ که‌ سه‌ردانی عێراق نه‌که‌ن. ئه‌گه‌رچی ئه‌مریکا به‌رده‌وام ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌ مه‌ترسی له‌ سه‌ر باڵوێزخانه‌کانی هه‌یه‌، به‌ڵام زۆربه‌ی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌کان بۆ سه‌ر بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌کان ده‌کرێت.

News Code 8057

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =