گرینگیی بووژانەوەی هاوپەیمانی ستراتێژی کورد و شیعە

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراق لەگەڵ سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پی یوو کەی میدیا، نیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەمە مام جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی لەگەڵ عەمار حەکیم کۆبووەوە.

لەدیدارەكەدا سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەكیم بە ناوی خۆی وەفدە باڵاكەی هاوپەیمانیی نیشتمانییەوە شادمانی دەربڕی بۆ رەخساندنی ئەم بینینە و سڵاو و رێزی سەركردایەتی عێراقی بە بەڕێزیان گەیاند و رایگەیاند: مایەی شادییە كە سەرۆك مام جەلال بە تەندروستیی باش و گەش دەبینین ئەوە هەستی هەمو عێراقییەكانە بێ جیاوازیی.

وتیشی: بەڕاستیی جێ دەستتان دیارەو كاریگەریی یەكجار مەزنتان هەبووە لەسەر هەموو ئاست و رەوتەكانی پرۆسەی سیاسیی، بۆیە ئێمەش لەسەر رێنمایی و ئامۆژگارییەكانی ئێوە ئێستا یەكڕیزیین و بەیەكگرتویی هاتوین بۆ خزمەتتان.

سەید عەمار حەكیم لەگەڵ خستنەڕووی ئامانجی سەردانەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان و دیدارەكانی هەولێریان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا ئاماژەیكرد بۆ گرنگیی زیاتر بووژانەوەی هاوپەیمانیی ستراتیژیی كورد و شیعە كە وەك هەمیشە مام جەلال دووپاتی دەكاتەوە هاوپەیمانێتییەكە بۆ بەهێزكردنی یەكڕیزی هەمو گەلی عێراق وتیشی پاراستنی ئەو هاوپەیمانێتیە كە ئێوە رۆڵی گرنگ و سەرەكیتان هەبوە تیایدا بەردەوام دەبێت و قوڵدەكرێتەوە.

لە تەوەرەیەكی تری وتەكانیدا سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراق پیرۆزبایی لە مام جەلال كرد بە بۆنەی سەركەوتنەكانی ئەم دواییەی هێزە چەكدارەكانی عێراق بە هەموو تیم و ریزە سەربازییەكانیانەوە هەر لەسوپا و پێشمەرگەو پۆلیسی فیدراڵیی تا حەشدی شەعبیی و عەشایرەكان .

راشیگەیاند بە هەماهەنگیی و هاریكاری نێوان سوپاو پێشمەرگە سەركەوتنی مەزن بەدیهاتون كە یەكگرتویی ئەوا جێگەی شانازیی هەموانەو ئەوەش روانین و بیرتیژیی سەرۆك مام جەلالی زیاتر بەرجەستە كرد بۆ هاریكاریی و كاری پێكەوەیی نێوان ئەو هێزانە.

لە بەشێكی تری وتەكانیدا دەربارەی ئامانجی هاوپەیمانیی نیشتمانیی سەید عەمار ئەلحەكیم ئەوەی خستەڕوو كە پرۆژەیەكی نیشتمانییان ئامادەكردوە بۆ بنیاتنانەوەو چەسپاندنی كۆڵەكانی سیستمی وڵات و دامەزراندنی دەوڵەتی هاووڵاتیبون كە بەهاریكاریی هەموان جێبەجێی بكرێت و هەمو كۆسپ و كێشەكان چارەسەر بكرێن بەو شێوازەی كە مام جەلال پەیڕەوی دەكرد.

لەو بارەیەوە وتی: كێشەكان كەم نین ،بەڵام دەستكەوتەكانیش زۆرن، بۆیە دەبێت بەڕێگەو شێوازی مام  جەلال-ییانە چارەسەرەكان بدۆزینەوە ئەویش نیازپاكیی و روانینی رون و ئاشكراو و گیانی یەك تیمیی و گەش بینییە لە هەنگاونان بۆ رێگە چارەی هەر كێشە و گرفتێك كە سەرۆك مام جەلال فێری كردوین، كە پێویستیشە خاڵە هاوبەشەكان بخەینە ریزی پێشەوە " .

مام جەلالیش كە بەوردیی گوێی لە وردەكاریی پرۆژەكەی هاوپەیمانیی نیشتمانی عێراق و ئەنجامی دیدارەكانی وەفدەكە گرت خۆشحاڵیی نیشاندا بۆ ئەو هەوڵ و تەقەلایە،سوپاسی خۆیشی نیشاندا لەبەرامبەر هەستی دڵسۆزانەو دۆستایەتیی گەرمی سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەكیم و و ئەندامانی وەفدەكە كە دەریان بڕی.

News Code 8051

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =