کۆڵی قورسی هەژاری لە سەر پشتی کۆڵبەرانی سنوور

کۆڵی هەژاری، بێکاری، ئاوڕنەدانەوەی بەرپرسان بە بژێو و نەبوونی سەرمایەدانەری پێویست له‌مێژه‌ لە سەر شانی کۆڵبەرانی سنوورنشین بە تایبەتی لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا قورسه‌.

ئاژانسی هەواڵی مێهر- گرووپی پارێزگاکان- سەکینە ئیسمی- ئازەربایجانی ڕۆژاوا تەنیا پارێزگایەکە کە لە گەڵ سێ تا چوار وڵاتدا زیاتر لە ٨٩١ کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی هەیە، سنوورگەلێک کە ساڵانێکە سه‌ره‌ڕای ڕه‌خساندنی هه‌ل  مەترسی زۆریشی لە گەڵ بووە

یەکێک لەو مەترسیانە کە هەرچەندەش هاوڕێ بێت لە گەڵ وشەی سنووردا دیاردەی تاڵی قاچاخە؛ دیاردەیەک کە تا ئێستا تێچووی زۆری خستووه‌ته‌ سەر شانی وڵات و بە تایبەتی خەڵکی ئەو ناوچەیە، بەڵام هێشتا پێناسە و سنوورێکی دیار لە نێوان قاچاخ و بژێوی ژیانی سنوورنشینەکان(کۆڵبەری) دانەنراوە.

نەبوونی سەرمایەدانەری پێویست، یەکینەی بەرهەمهێنان و پیشەیی له‌گه‌ڵ  نەداری ناوچە سنوورییەکان بووەتە هۆی ئەوەی کە خەڵک بۆ دابینی بژێوی ژیان دەست بدەنە هەرچی کاری یاسایی و نایاساییەوە لەوانە کۆڵبەری و مامەڵە لە ڕێگای بازاڕچە سنوورییەکانەوە.

هەرچەندە ئەمە تەواوی باسەکە نیە و کێشەی بژێویی ژیانی خەڵکی سەر سنوور باسی ئەمڕۆ و سبەی نیە بەڵکوو ساڵەهای ساڵە بە شێوەگەلی جیاواز دەگێڕدرێتەوە بەڵام ڕووداوی ڕنووی بەفر و کوژرانی چوار کۆڵبەر لە شاری سەردەشت جارێکی تر گرینگایەتی و سەرنجدان بە ئەم پرسە دوو ئەوەندە بووەتەوە، بە شێوەیەک کە لە سەرەتای ڕووداەوکەدا بێدەنگیی ڕاگیردرا بەرانبەر هەواڵەکە بەڵام بە بڵاو بوونەوەی هەواڵەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بەرپرسانی ناچار بە نواندنی کاردانەوەی جیاواز کرد.

کار کردنی زیاتر لە ١٠ هەزار کۆڵبەر لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا

کاردانەوەگەلێک کە نیشانی دا دیسانەوە سەرەنج نەدان بە چارەسەری کێشەی کار و بژێوی ژیانی خەڵکی ناوچە سنووریەکان هەر کامە لە بەرپرسان بە دوای پاساو هێنانەوە بۆ کاری خۆیانن، لەم نێوانەدا هەندێک لە نوێنەرانی خەڵکی پارێزگا لە مەجلیسدا بە دەربڕینی توند دۆخی مافیای بەرنامە بۆ داڕێژراوی قاچاخ لە سەر سنوورەکانیان باس کردووە بە بێ لە بەرچاو گرتنی ئەوەی کە تا ئێستا هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە هەڵنەگیراوە.

بە پێی پێناسەکان کۆڵبەر بە کرێکارەکانی سەر سنوور دەوترێت که‌ بۆ بە دەست هێنانی بژیوی ژیان ناچار بە جێ بە جێ کردنی که‌لوپه‌لن، کۆڵبەرەکان زیاتر لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کوردستان و کرماشان خەریکی کۆڵبەرین و بە پێی ئامارەکان تەمەنی کۆڵبەرەکان لە ١٠ ساڵ تا ٨٠ ساڵە.

بە پێی ئامارە نافەرمیەکان ٧٤ مەرگ و ٧٦ بریندار لە ساڵی ٩١ ەوە لە نێوان کۆڵبەرەکاندا هه‌بووه. لەم ڕێژەیە ٧٠ کەس بە فیشەکی هێزەکانی سەر سنوور کوژراون و چوار کەسیش بە هۆی سەرما یا تەقینەوەی مین و یا قورسی بارەکەیانەوە مردوون.

کۆڵبەری کارێکە کە لە ئاکامی نابەرنابەری و جیاوازی ئابووری له‌ ناوچە ڕۆژاواییەکانی وڵاتدا دروست بووە، کەسانێک کە بۆ وه‌رگرتنی پارەیەکی کەم دا دەست دەدەنە کارێکی دژوار  کە هیچ ماف و دەرفەتێکی کۆمەڵایەتی بە دواوە نیە.

دەزگا هەواڵدەرییەکان جیاوازی کۆڵبەرەکان لە گەڵ کەسانی تردا دیاری بکەن

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا سەبارەت بە چالاکی کۆڵبەران لەم پارێزگایە و ڕووداوەکانی ئەم دواییانە له‌  ناوچە سنووریەکاندا له‌ کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا وتی: کۆڵبەری  خاڵێکە کە لە هەندێ پارێزگاکان لەوانە ئازەربایجانی ڕۆژاوا دراوەتە سنوورنشینەکان و پێناسە و دۆخی دیاری کراوی هەیە.

قوربانعەلی سەعادەت بە وتنی ئەوەی کە کۆڵبەرەکان لە ڕێگای تایبەت، لە کاتژمێر ٨ تا ١٧ و به‌ کارتی کۆڵبەریەوە چالاکی دەکەن، ئاشکرای کرد: هاتوچۆی بڕێ کەس لە دەرەوەی ئەو ڕێگایانە و لە کاتژمێری نادیاردا کۆڵبەری نایەتە ئەژمار.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە ڕنووی بەفر بووە هۆی مەرگ یا بریندار بوونی بڕێک لە هاو پارێزگاییەکانمان، وتی: کەسانێک کە لەم ڕووداوەدا گیانیان بەخت کرد و بریندار بوون کۆڵبەر نایەنە ئەژمار چونکوو ئەو چالاکیە کاتژمێرێکی دیاری کراوی هەیە و ئەو کەسانە کە ئەو کارەساتەیان بە سەر هاتووە لە کاتژمێر ٢٢ بە دوا لە ناوچە سنووریەکان و لە بان کێوەوە بە دوای چیدا بوون؟ لەم پێناوەدا ده‌بێ میدیاکان جیاوازی کۆڵبەرەکان لە گەڵ کەسانی تر لە کۆمەڵگادا دیاری بکەن.

شەڕ دژی قاچاخ نابێت بە واتای به‌ره‌نگاریی لە گەڵ کۆڵبەرەکان بیتە ئەژمار

هەرچەندە پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا ڕووداوی ئەم دواییانەی ڕنووی بەفری لە سەردەشت و مەرگی چوار کۆڵبەری لەم ڕووداوەدا بێ پێوەندی لە گەڵ پرسی کۆڵبەرەکان زانی و وتی کۆڵبه‌ر نه‌بوونه‌ پێچەوانەی ئەو نوێنەری خەلکی شارەکانی سەردەشت و پیرانشار لە سەر ئەو باوەڕەیە کە ئەو کەسانە کۆڵبەر بوونە و دەوڵەت ئەبێت دیە و مووچەیان بداتێ.

خزری به‌ ئاماژە بە ده‌فرایه‌تی باڵای سنووری لە پارێزگا و بە تایبەتی شارەکانی سەردەشت و پیرانشار ڕایگەیاند: دروست کردنی ناوچەی تایبەتی ئابووری و یا ئازاد له‌ ئەو شارانە دەتوانێت وێڕای گەشەی ئابووری پارێزگا و ناوچەکە بەستێن بۆ کار و وەرگرتنی سەرمایەدانەرەکان دروست بکات.

گەڵاڵەی  مەجلیس بۆ ڕێکوپێک کردنەوەی دۆخی کۆڵبەرەکان

عەبدول کەریم حسێن زادە نوێنەری خەڵکی نەغەدە و شنۆ له‌ مەجلیسی دەیەمدا وتی: لە بواری کۆمەڵایەتی و پرسی پێوەندیدار بە کۆڵبەرەکانەوە بە ئەندازەی پێویست دروشممان داوە بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە هەرگیز بە دوای بە کردەوەیی کردنەوەی دروشمەکانەوە نه‌بووین.

ئەو نوێنەرە وتی: گەڵاڵەی   ڕێکوپێک کردنەوەی پارێزگا سنوورییەکان بە ئامانجی پاڵپشتی کۆڵبەرەکان بە نێزیک ٣٠ واژۆوە ئامادە کراوە.

ناوبراو زیادی کرد: لەم گەڵاڵەیەدا له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌داین که‌ وەزارەتخانەکانی ناوخۆ، کار، پیشە و وەزارەتی دەرەوەلەم پێناوەدا هاوکاری و هاوڕێی پێویستیان هەبێت.

News Code 8031

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =