عەمار حەکیم گەیشتە هەولێر

سەرۆکی ئیتیلافی نیشتیمانی عێراق کەمێک پێش ئێستا گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دیدار و گفتوگۆ بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە نیوز، عەمار حەکیم پێشتر راگەیاندبوو کە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ڕووداوە سیاسییەکان و دۆخی ئاوارەکان و شەڕی دژە داعش گفتوگۆیان کرد.

 بڕیارە لەم سەفەرەدا حەکیم گەڵاڵەی چارەسەریی سیاسی لەگەڵ رێبەرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکات.

 شیاوی ئاماژەیە کە عەمار حەکیم دەستپێشخەرییەکی بۆ چارەسەری سیاسی دۆخی عێراق خستووەتە روو.

News Code 8002

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =