نمایشدانی ۲ فیلمی کوردی لە ئارژانتین

لە شەشەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی " پەهوا خۆ"ی ئارژانتین سێ فیلمی ئێرانی بەشدارن کە ۲ فیلمیان لە کوردستانەوە هەڵبژێردراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی کورتە فیلم، شەشەمین فستیڤاڵی کورتە فیلمی "پەهواخۆ"ی ئارژانتین کە پێشبڕکێ نێوان کورتە فیلمەکانی ژێر ۱۲ خولەکە، لەم خولەیدا ۳ فیلمی ئێرانی نمایش دەکات.

"گەڵا پاییزییەکان" لە دەرهێنانی سامان حسێن پوور، "لانک" لە دەرهێنانی زانیار لوتفی ئەو دوو فیلمەی کوردستانە کە هەڵبژێردراون بۆ ئەوەی لە فستیڤاڵی ئارژانتین پێشبڕکێ دیکەی بەرهەمەکان بکەن.

"خەڵکە زەبەلاحەکە" لە دەرهێنانی کیومەرس محەمەدی چناری سیکەی فیلمە ئێرانەکەیە کە بەشداری پەهواخۆ دەبێت.

 شیاوی ئاماژەیە کە لانک و گەڵا پاییزییەکان بە پشتیوانی حەوزەی هونەری کوردستان بەرهەم هاتوون.

 شەشەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلم " پەهوا خۆ"ی ئارژانتین لە ۲۴ تا ۲۸ی فێوریە بەڕێوەدەچێت.

News Code 7978

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =